ھێزەكانی ئاسایش ژنێك لە دەست باندێكی رفاندن رزگار دەكەن

"ژنەكە لەلایەن ئەو باندە ئەشكەنجەدراوە"

K24 - كەركووك

پەیامنێری كوردستان24 لە كەركووك رایگەیاند: "ھێزەكانی ئاسایشی كەركووك ژنێكیان لە دەست باندێكی رفاندن رزگار كرد".

عەقید محەمەد تەڵعەت، بەڕێوەبەری ئاسایشی شاردێی پردێ بە كوردستان24 گوت: "سەر لەبەیانی ئەمڕۆ ژنێكی مەسیحی بەناوی نیزال جەرجیس، لە كەركووك لە ماڵەوە دەچێتە دەرەوە و بەرەو بازاڕی رەحیماوە دەڕوات، لە رێگا لەبەردەم چێشخانەی عەبدوڵڵا، ئۆتۆمبێلێك لای دەوەستێت، داوای لێدەكەن بیگەیەنەوە ماڵ، دواتر رێڕەوی رێگاكە دەگۆڕن بۆ ئەوەی بیڕفێنن، بەڵام بەھۆی بوونی مەفرەزەكانی ئاسایش نەیانتوانیوە لە رێگاكە دەربچن".

گوتیشی: "باندەكە ئەشكەنجەی ئەو ژنەیانداوە و پارە و مۆبایلیان لێسەندووە و رایانكردووە".

په‌یامنێری كوردستان 24 دیداری له‌گه‌ڵ ئه‌فسه‌رێكی ئاسایش و ئه‌و ژنه‌ رفێنراوه‌ ئه‌نجامداوه‌و باسی چۆنییه‌تی رووداوه‌كه‌ و ئازادكردنی ده‌كه‌ن.