هه‌رێمی كوردستان له 5 وڵاتی ئۆپێك ده‌وڵه‌مه‌ندتره
K24 – هه‌ولێر:
سه‌ربه‌خۆبوونی هه‌رێمی كوردستان نه‌خشه‌ی وزه‌ی جیهان و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌گۆڕێت، چونكه له رووی یه‌ده‌گه‌وه هه‌رێمی كوردستان ده‌بێته هه‌شته‌م گه‌وره وڵاتی نه‌وتی ئۆپێك و ته‌نانه‌ت ھێندەی لیبیا یه‌ده‌گی نه‌وتی هه‌یه.
ھەروەھا له رووی به‌رهه‌میشه‌وه پله‌ی هه‌ژده‌مینی جیهانی هه‌یه و جگه له‌وه‌ش 31 له‌سه‌دی یه‌ده‌گی نه‌وتی عێراق له هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵكه‌وتووه، بۆیه بەدەستھێنانی سه‌ربه‌خۆيی بۆ هه‌رێمی كوردستان پێگه‌ی عێراق له بازاری جیهانی وزه لاواز ده‌كات و پشكیشی له بازاڕی نه‌وتی ئۆپێك كه‌مده‌كاته‌وه.