یه‌كیتی 150 زیندانی عه‌ره‌ب راده‌ستی راكان جبووری ده‌كاته‌وه
K24- هه‌ولێر:
یەکێتی بڕیاریداوە ١٥٠ زیندانیکراوی عەرەبی سوننەی شارۆچكه‌ی حەویجە، کە بەتۆمەتی ئه‌ندامبوون له رێكخراوی داعش ده‌ستگیر كرابوون، لە سلێمانییەوە راده‌ستی کەرکووك بكاته‌وه.
لێپرسراوی مەڵبەندی یەکێتیش لە کەرکووك گوتی: ئەوانەی رادەست دەکرێنەوە لەسەردەمی شەڕی داعشدا ده‌ستگیركراون و بە گوێره‌ی رێکەوتنێك لەگەڵ ئیدارەی کەرکووك و راکان جبوری، پارێزگاری سەپێنراوی شارەکە دەگەڕێنرێنەوە ئەو پارێزگایە.
هاوكات فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌رسیۆنه‌كانی كه‌ركووكیش جه‌ختی كرده‌وه: ئه‌وه‌ی كراوه ئازادکردنی زیندانیان نییە، بەڵکو رادەستکردنه‌وه‌یه.
وه‌ك جه‌ختیش ده‌كرێته‌وه، یەکێتی بەبێ گەڕانەوە بۆ دادگا و حکومەتی هەرێمی کوردستان ئه‌و 150 زیندانیکراوه رادەستی پارێزگاری سەپێنراوی کەرکووك دەکاتەوە و سەرجەمیان بە ماددەی 4ی تیرۆر دەستگیرکراون.
له‌مباره‌شه‌وه عه‌دنان كه‌ركووكی، گوتەبێژی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی كه‌ركووك گه‌رمیانی پارتی دەڵێت: بەشێك لەوانە دەستیان لە شەهیدکردنی پێشمەرگە دیلەکان و شەری پێشمەرگە هەبووە، بەشێکیشان لەوانەن كه هێرشیان کردە سەرکەرکووك.
رزگار عیسا، ئه‌ندامی لیژنەی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستانیش جه‌ختی كرده‌وه، لێکوڵینەوە لەسەر ئه‌و پرسه دەکەن و دەبێت کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش بێتە سەرهێڵ، چونکە رووبەڕووبونەوەی داعش هه‌ماهه‌نگییه‌كی نێودەوڵەتیە.
H.B