مه‌سیحییه‌كانی ده‌شتی نه‌ینه‌وا: دووباره هه‌ڕه‌شه‌ی كاره‌ساتی مرۆییمان له‌سه‌ره
K24 - هه‌ولێر:
كریستیانه‌كانی نیشته‌جێی ته‌لسقۆف، په‌یامێك ئاراسته‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی، نوێنه‌ری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق و كوردستان و نوێنه‌رانی وڵاتانی ئه‌وروپا ده‌كه‌ن له هه‌رێمی كوردستان و ناڕه‌زایی خۆیان له هه‌ڵسووكه‌وتی میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی ده‌رده‌بڕن.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی رێكخراوی سورایا بۆ رۆشنبیری راگه‌یاندن، كاتژمێری چواری ئێواره له‌لایه‌ن میلیشیاكانی حه‌شده‌وه سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه بۆردومان كراوه، هاوكات هاووڵاتییانی سڤیلی ناحیه‌كه‌ش برینداربوونه.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی رێكخراوه‌كه، به‌هۆی بۆردومانی هاووڵاتییانی سڤیل له‌لایه‌ن لیوای 50 حه‌شده‌وه، كه له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه پاڵپشتی ده‌كرێن، دوو منداڵی سه‌ر به یه‌ك خێزان به ناوه‌كانی میرۆن 12 ساڵ و فادیل سڵێوا داود 14 بریندار بوون.
به‌هۆی بۆردومانه هه‌ڕه‌مه‌كییه‌كه‌ی حه‌شدیش، ژماره‌یه‌كی زۆری دانیشتووانه‌كه‌ی ئاواره‌ی شارۆچكه‌ی ئه‌لقۆش و گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری بوونه و مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانییان هه‌یه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا، رێكخراوی سورایا دووپاتی ده‌كاته‌وه، نزیكه‌ی ساڵێكه ته‌لسقۆف له‌لایه‌ن هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ئازادكراوه‌ته‌وه و به ئاشتی و ئارامی تێیدا ده‌ژین، به‌ڵام ئێستا جارێكی دیكه‌وه، كه‌وتوونه‌ته‌وه به‌ر هه‌ڕه‌شه‌ی حه‌شدی شه‌عبی، كه له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه پاڵپشتی ده‌كرێت.
روونیشی ده‌كاته‌وه، جارێكی دیكه كریستیانه‌كان كه‌وتوونه‌ته‌وه ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی ئاواره‌بوون له‌لایه‌ن میلیشیاكانی حه‌شده‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا، بۆ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش، كریستیانه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، بێده‌نگی ئه‌وان كاره‌ساتی گه‌وره‌ی مرۆیی به‌سه‌ر كریستیانه‌كان و ئێزدییه‌كانی ده‌شتی نه‌ینه‌وا، دووباره ده‌بێته‌وه.