رێگە نادرێت ئاوارەكانی عەفرین بگەڕێنەوە سەر ماڵی خۆیان
K24 - ھەولێر
روانگه‌ی سووری، رایده‌گه‌یه‌نێت، گرووپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به توركیا، ماڵ و موڵكی ئاواره كورده‌كانی عه‌فرین بۆ خاوه‌نه‌كانیان ناگه‌ڕێنێته‌وه.
لە راگەیەندراوێكدا روانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ئاشكرای دەكات، گرووپه چه‌كداره‌كانی عه‌فرین كه سه‌ر به سووپای توركیان، ره‌تیده‌كه‌نه‌وه، ماڵ و سامان بۆ ئه‌و هاووڵاتییه كوردانه‌ی عه‌فرین بگه‌ڕێننه‌وه كه ده‌گه‌ڕێنه‌وه شاره‌كه و پێشتر به‌هۆی هێرشه‌كانی سوپای توركیا بۆسه‌ر عه‌فرین ئاواره‌بوون.
روانگه‌ی سووری ئاشكراشی ده‌كات، به‌هۆی ئه‌و كێشه‌یه‌وه شه‌ڕ و پێكدادان له‌نێوان ئه‌و گرووپه چه‌كدارانه و پۆلیسی سه‌ربازی كه شاره‌كه به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن، روویداوه.
پێشتریش ئه‌نجوومه‌نی ئیسلامی سووری سه‌ربه ئۆپۆزسیۆنی سووریا، له به‌یاننامه‌یه‌كدا داوای له‌و گرووپه چه‌كدارانه‌ی عه‌فرین كرد، كه ماڵ و موڵكی ئه‌و هاووڵاتییانه بۆ خاوه‌نه‌كانیان بگه‌ڕێننه‌وه كه دەگەڕێنەوە شارەكە.
ھ.م