عه‌بادی: مووچه‌ی په‌روه‌رده و ته‌ندرووستی هه‌رێم ئاماده‌یه
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌حمه‌د حاجی ره‌شید، بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ئاشكرای ده‌كات، حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، په‌رله‌مانتاره كورده‌كانی ئاگاداركردووه‌ته‌وه كه مووچه‌ی كارمه‌ندان و فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌ته‌كانی په‌روه‌رده و ته‌ندرووستی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌یه و دوایكردووه رێگایه‌كی گونجاو بۆ وه‌رگرتن و چۆنییه‌تی دابه‌شكردنی به‌شێوه‌یه‌كی شه‌فاف بدۆزنه‌وه".
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: "جه‌بار عه‌بادی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراقی پێگه‌یاندووم و ته‌ئكیدی كردووه‌ته‌وه كه مووچه‌ی ئه‌و دوو وه‌زاره‌ته له به‌رده‌ستدایه و ئاماده‌یه بۆ ئه‌وه‌ی له هه‌ر كاتێكدا بنێردرێت".
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كه قسه‌ی بۆ میدیایه‌كی عێراقی كردووه، عه‌بادی داوای دۆزینه‌وه‌ی رێوشوێنی كردووه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و بڕه پاره‌یه بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی په‌روه‌رده و ته‌ندرووستی بنێرێته هه‌ولێر و به دادپه‌روه‌رانه و شه‌فافانه دابه‌شبكرێت".
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: "په‌یوه‌ندی له‌نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان ئۆپۆزیسیۆنه‌كان له ئارادایه بۆ ئه‌وه‌ی به شێوازێكی نوێ پاره‌كه وه‌ربگیرێت و ژمێریاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه گشتییه‌كانی فه‌رمانگه‌كان بنیردرێنه به‌غدا و له‌وێ مووچه‌كه وه‌ربگرن".
رێناس جانۆ، په‌رله‌مانتاری پارتی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، هه‌واڵه‌كه‌ی بۆ ماڵپه‌ڕی كوردستان 24 پشتڕاستكرده‌وه‌و گووتی: "ئه‌و قسانه له‌سه‌ر زاری حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق كراون، له كۆبوونه‌وه‌ی سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌دا باسكراوه‌و جۆره فشاریكی خراوه‌ته سه‌ر، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی وردبینی لیستی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی ئه‌و دوو وه‌زاره‌ته ماوه‌ی دوو مانگه ته‌واو بووه، ده‌بوایه پێشتر ئه‌و پاره‌یه‌ی بناردایه. ئێستاش گومانمان هه‌یه جارێكی دیكه بۆ مه‌رامی سیاسی ئه‌و بابه‌ته به‌كاربهێنێت، چونكه یارییه سیاسییه‌كانی سه‌رۆكوه‌زیران هێشتا كۆتاییان نه‌هاتووه".
حه‌یده‌ر عه‌بادی چه‌ندین جاره به‌ڵێنی خه‌رجكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان ده‌دات، به‌ڵام تا ئیستا جێبه‌جێی نه‌كردووه. جگه له‌وه‌ی پشكی هه‌رێمی كوردستانی له بوودجه‌ی گشتی عیراق كه‌مكردووه‌ته‌وه پاش ئه‌وه‌ی رۆژی شه‌ممه‌ی رابردوو له په‌رله‌مان یاساكه‌ی تێپه‌ڕێنرا.
ئه‌م هه‌واڵانه له كاتێكدایه هێشتا به فه‌رمی له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه هیچ زانیارییه‌ك له‌باره‌ی ناردنی مووچه‌ی ئه‌و دوو وه‌زاره‌ته نه‌خراوه‌ته ڕوو.