فارس نیوز له گۆڕینی قسه‌كانی وه‌زیری به‌رگری عێراق دژی ریفراندۆم په‌شیمان بووه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
ئاژانسی هه‌واڵی فارس نیوزی ئێرانی، له هه‌واڵێكی پێشووتری خۆی پاشگه‌ز ده‌بێته‌وه كه به ناوی " عیرفان حەیالی" وه‌زیری به‌رگری عێراقه‌وه بڵاویانكردبووه‌وه و گوایه له میانی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ تارانی پایته‌ختی ئێران، له میانی دیداریدا له‌گه‌ڵ عه‌لی شه‌مخانی سكرتێری ئه‌نجومه‌نی باڵای ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئێران‌دا كردووه‌و گوتوویه‌تی "سوپا قەبوڵ ناکات به رێگه‌ی هه‌نگاوی نایاسایی عێراق پارچه‌پارچه بكرێت" وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ رێگه‌گرتن له ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان".
ئاژانسه ئێرانییه‌كه پاش ئه‌وه‌ی عیرفان حه‌یالی، وه‌زیری به‌رگری عیراق له رێگه‌ی كوردستان 24 ئه‌و قسانه‌ی ره‌تكرده‌وه كه به‌ناوی ئه‌وه‌وه بڵاوكراونه‌ته‌وه نوسیوویه‌تی "له كاتی وه‌رگێڕانی قسه‌كانی وه‌زیری به‌رگری عیراقدا هه‌ڵه‌كراوه‌و ناوبراو گوتوویه‌تی سوپا دژی هه‌ر هه‌وڵێكی تیرۆریستانی ته‌كفیریی بۆ پارچه پارچه‌كردنی عیراق ده‌وه‌ستێته‌وه". ئێستا ئاژانسه‌كه قسه‌كانی حه‌یالی راستكردووه‌ته‌وه‌و له بری "سوپا قەبوڵ ناکات به رێگه‌ی هه‌نگاوی نایاسایی عێراق پارچه‌پارچه بكرێت" گۆڕیوویه‌تی بۆ "سوپا دژی هه‌ر هه‌وڵێكی تیرۆریستانی ته‌كفیریی بۆ پارچه پارچه‌كردنی عیراق ده‌وه‌ستێته‌وه".
پێشتر ئاژانسه ئێرانییه‌كه قسه‌كانی حه‌یالی به ئاره‌زووی خۆی گۆڕیبوو، له بری وه‌زیری به‌رگری شرۆڤه‌یان كردووه‌و هه‌وڵه‌كانی سوپای عیراقیان بۆ رێگه‌گرتن له هه‌وڵی توندره‌و و تیرۆریسته‌كان كه ئێستا عێراق له جه‌نگدایه له‌گه‌ڵیان، گۆڕیبوو بۆ دژایه‌تیكردنی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان كه بریاره له 25/9/2017 ئه‌نجام بدرێت.
دوینێ پاش ئه‌وه‌ی میدیاكانی ئێران له‌و ئاژانسه ئێرانییه‌وه ئه‌و هه‌واڵه‌یان بڵاوكرده‌وه، عیرفان حەیالی، وەزیری بەرگری عێراق، له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ كوردستان 24، رەتیكرده‌وه کە هیچ لێدوانێکی دابێت لەبارەی ئەوەی سوپا قەبوڵ ناکات ریفراندۆم لە کوردستان ئەنجام بدرێت.
حەیالی بۆ کوردستان 24 گوتی: "ئەو لێدوانانەی بە ناوی منەوە لەبارەی ریفراندۆمی کوردستان بڵاوکراونەتەوە، دوورن لە راستی و ئێمە وەکو سوپا دەست ناخه‌ینە ناو کاروباری سیاسی وڵاتەوە و به هیچ شێوه‌یه‌كی باسمان له‌و بابه‌ته نه‌كردووه".
وەزیری بەرگری عێراق له لێدوانه‌كه‌یدا، هەماهەنگی نێوان سوپا و پێشمەرگەی بە گرنگ وه‌سفكرد و گوتی: "هەماهەنگی نێوان سوپا و هێزەکانی پێشمەرگە لە ئاستێکی بەرزدایە و بە خوێنی شەهیدانی پێشمەرگە و سوپای عێراق دەتوانین بەسەر دوژمنە هاوبەشەکەماندا سەرکەوین کە داعشە".
به‌ڵام ماوه‌یه‌كه كۆماری ئیسلامی ئێران له كه‌ناڵه جۆراوجۆره‌كانییه‌وه به چڕی كه‌وتووه‌ته دژایه‌تی ریفراندۆم، بۆیه پێده‌چێت ئه‌وه‌ی له ئاژانسه ئێرانییه‌كه روویداوه، به ئه‌نقه‌ست گۆڕدرابێت نه‌ك هه‌ڵه‌ی وه‌رگێڕان، چونكه میدیاكانی ئێران بۆ ئه‌وه‌ی به‌ره‌ی دژی ریفراندۆم قه‌ره‌باڵغتر بكه‌ن، ماوه‌یه‌كه په‌نا ده‌به‌نه به‌ر قسه‌ی كه‌سانی ئاسایی له كوردستان و ده‌یكه‌نه مانشێتی میدیاكانیان، به‌و مه‌رجه‌ی دژی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی قسه‌ی كردبێت.
جیا له‌وه‌ش دۆسێی تایبه‌تیان بۆ دژایه‌تیكردنی پرسی ریفراندۆم كردووه‌ته‌وه و زۆرترین هه‌واڵ و راپۆرتی دژایه‌تی له‌سه‌ر ریفراندۆم ده‌نووسن.