تۆمه‌تبارى سه‌ره‌كى كوژرانى فه‌رمانده‌كه‌ى حدك ده‌ستبه‌سه‌ر كرا
K24 – هه‌ولێر:
حزبی دیموکراتی کوردستان(حدك)، رايگه‌ياند، پێنج تۆمه‌تبار به كوشتنى قادر قادرى فه‌رمانده‌ى سه‌ربازى حزبه‌كه‌يان ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه.
له‌و باره‌يه‌وه حزبى ديموكرات له راگه‌يه‌ندراوێكدا رايگه‌ياند، "تاوانبارانی ئەو تیرۆرە باندێکی 5 کەسی (ژنێک و چوار پیاو) بوون و هەموویان بە هاوکارى هێزە ئەمنییەکانى هەرێمى کوردستان لە لایەن دەزگاى ئەمنیەتى حزبی دیموکراتى کوردستان (ناسراو بە حدک- سایبرى)ـەوە دەسبەسەر و دواى ددانپیانان تۆمەتەکەیان بەسەردا ساغ بووەتەوە".
هه‌روه‌ها هاتووه: "(ع. ف. م.) ناسراو بە (م.ع.هـ) کە پلانداڕێژەرى سەرەکى تیرۆرەکە بووە، فەرمانى لە دەزگای ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانى ئێرانەوە وەرگرتووە و گومان دەکرێت هەر خۆشى فەرماندە دیارەکەى حدکى خستبێتە بەر دەستڕێژى گولە".
به گوێره‌ى زانيارييه‌كان، "بڕیارە حدک- سایبرى لە رۆژانی ئایندەدا زانیاری وردتر سەبارەت بە چۆنیەتى و شێوازی تیرۆركردنى قادر قادری بڵاو بکاتەوە".
قادر قادرى، يه‌كێك له فه‌رمانده سه‌ربازييه‌كانى حزبى ديموكرات بوو، له 7ى ئه‌م مانگه‌دا، له رووداوێكى نادياردا له نزيك گوندى هه‌رته‌ل له ناوچه‌ى خۆشناوه‌تى ته‌رمه‌كه‌ى دۆزرايه‌وه.