په‌رله‌مانتارێك: عادل عه‌بدولمه‌هدی ئاماده‌ی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مان ده‌بێت
K24 - هه‌ولێر:
كازم سه‌یادی، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاشكرای ده‌كات، عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئاماده‌ی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌بێت و داواش ده‌كات ئه‌وانه‌ی ئاماده‌ی كۆبوونه‌وه‌كه نابن ده‌ربكرێن.
كازم سه‌یادی به سۆمه‌ریه نیوزی راگه‌یاند، له‌سه‌ر داوای ئه‌و سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئاماده‌ی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مان ده‌بێت، ئه‌وه‌ش به‌هۆی گرنگی و هه‌ستیاری پرسه‌كه.
روونیشی ده‌كاته‌وه، تا ئه‌و ساته فراكسیۆنه كوردییه‌كان ئاماده‌ی كۆبوونه‌وه‌كه نابن و ئاماده‌بوونی سووننه‌كانیش دڵنیانین و هێشتا شیعه‌كانیش به گوێره‌ی پێویست نییه.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره رایده‌گه‌یه‌نێت 170 په‌رله‌مانتار واژۆیان له‌سه‌ر پرۆژه یاساكه كردووه و ده‌شڵێت: "ده‌بووایه سه‌ركرده سیاسییه‌كان خۆیان ئاماده‌ی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ بن، پێویستیشه هه‌ر كه‌سێك ئاماده نه‌بێت له په‌رله‌مان ده‌ربكرێت".
بڕیاره ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 5/1/2020 ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بۆ په‌سه‌ندكردنی یاسایه‌كی تایبه‌ت به ده‌ركردنی هێزه بیانییه‌كان له عێراق كۆببێته‌وه، به‌ڵام تا ئێستا دیار نییه كۆبوونه‌وه‌كه ده‌كرێت یان نا.
ئ. م