رۆژنامەنووس و ھونەرمەند شێرزاد عەبدولرەحمان كۆچی دوایی كرد
K24 - ھەولێر
دوای چەند ساڵێك نەخۆشكەوتنی و وەرگرتنی چارەسەر لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات، ئەمڕۆ شێرزاد عەبدولرەحمان نووسەر و رۆژنامەنووس و ھونەرمەند، بەھۆی نەخۆشی درێژخایەن لە ھەولێر کۆچی دوای کرد.
شیڤان شێرزاد، كوڕی شێرزاد عەبدولرەحمان. ههواڵی كۆچی دوایی باوكی بڵاوكردهوه و رایگهیاند، بههۆی نهخۆشییهوه ئهمڕۆ له شاری ههولێر كۆچی دوایی كردووە.
ژیاننامەی شێرزاد عەبدولرەحمان:
- ساڵی 1958 لە گەڕەكی (تەیراوە)ی شاری هەولێر لە دایکبووە.
- قۆناغی سەرەتایی لە قوتابخانەی زانین و ناوەندی و دواناوەندیشی لە قوتابخانەی کۆماری لە ھەولێر خوێندووە.
- ساڵی 1970 لە رادیۆی كوردی بەغدا بە گۆرانی (دۆستە دۆستە) چووه ناو دونیای ھونەر و موزیک، پاشان چەندین گۆرانی دیکەی بڵاوکرایەوە و ناوبانگی دەرکرد.
- دواتر گۆرانی (لیمۆ ھەی لیمۆ) بۆ رادیۆ و تەلەڤزیۆن تۆمار دەکات.
- وەک بچووکترین رۆژنامەنووس لە رۆژنامەی ھاوکاری و گۆڤاری رەنگین سەدان رێپۆرتاژی بڵاوكردووەتەوە.
- 24 کتێبی پێشکەش بە کتێبخانەی کوردی كردووە.
- ماوەی 10 ساڵ بەرپرسی نووسینگەی ھەولێری رۆژنامەی (الشرق الاوسط)ـی لەندەنی بووە.
- لە مێژووی کاری رۆژنامەنووسی خۆیدا، ئەركی چەندین بەرپرسیارێتی لە ئەستۆ بووە.
- راوێژکاری وەزیری رۆشنبیری و لاوان بووە لە کابینەی پێنجەم و شەشەم.
- سەرنووسەری گۆڤاری (ھەرێمی کوردستان) و بەڕێوەبەری نووسینی ھەفتەنامەی (ھاوکاری) و رۆژنامەكانی (خەبات و برایەتی) و گۆڤاری (گوڵان) بووه.
- بەڕێوەبەری نووسینی رۆژنامەی (ھەولێر)ـی سەر بە دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان بوو.
- ئهمڕۆ چوارشهممه، 8/7/2020، به هۆی نهخۆشی، كۆچی دوایی كرد.