"کۆتا بڕیار بۆ دانانی پارێزگارێکی کورد لە كه‌ركووك لای پارتييه"‌

لایەنەکان دەیانەوێت پارتی بەشداری کۆبوونەوەکان بکات
kurdistan24.net

K24 – كه‌ركووك:

حزب و لایەنە سیاسيیەکان لە کەرکووک، بڕیاری قەدەغەکردنی ئاڵای کوردستانیان ئیدانە کرد. لایەنەکان، کە زیاتر لە 12 هێزی سیاسی کورديی بوون بڕیاریاندا هەفتەی داهاتوو لەسەر ئاستی کەسی یەکەم حزبە کوردیيەکان و بە بەشداری پارتی کۆببنەوە و بڕیار بدەن.

لایەنەکان دەیانەوێت پارتی بەشداری کۆبوونەوەکان بکات، چونکە کۆتا بڕیار بۆ دانانی پارێزگارێکی کورد لە شارەکە لای ئەو حزبەیە. 

لایەنەکان هێشتا ناتوانن هیچ بڕیارێک بدەن، چونکە چاوخراوەتە سەر دانیشتنی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک، بۆ ئەمەش بڕیاردراوە کۆبوونەوەیەک لەسەرئاستی کەسی یەکەمى حزبەکان بەڕێوە بچێت و لەوێ بڕیاربدرێت.