شەپۆلێكی بارانبارین ھەرێمی كوردستان دەگرێتەوە
K24 - ھەولێر
بە گوێرەی پێشبینیەكانی بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان شەپۆلێكی بارانبارین باشووری كوردستان دەگرێتەوە و پلەی گەرمی دادەبەزێت.
كەشناسی ھەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان لە نیمچە ھەورەوە بۆ ھەوری تەواو دەگۆڕێت و لە نیوەشەوەوە لە ھەندێك ناوچە نمە باران دەبارێت.
بە گوێرەی پێشبینیەكانی كەشناسی سبەی ئاسمانی ھەرێمی كوردستان ھەوری تەواو دەبێت و لە سەرجەم پارێزگاكان باران دەبارێت و لە ناوچە شاخاوییەكان رێژەی بارانبارین زیاتر دەبێت.