عێراق بە ئەمنیەتێکی نەخوازراو تێدەپەڕێت
K24- بهغدا:
ئاماری کوشتن، رفاندن و بریندارکردن له چوارچێوهی خۆپێشاندانهكانی بهغدا و شارهكانی دیكهی باشووری عێراق كه ماوهی 4 مانگه بهردهوامن، تا دێت له زیادبوونه.
لهكاتێكیشدا کۆمەڵگای نێودەوڵەتی گوشارەکانی بۆ سەر حکومەتی عێراقی توندکردووە بۆ راگرتنی توندوتیژی دژ بە خۆپیشاندەران، عەباس سەروەت، ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئهنجوومهنی نوێنهرانی عێراق تایبهت بە کوردستان ٢٤ی رایگەیاند: ئەوان لەگەڵ وەزارەتی ناخۆ دەستیان کردووە بە لێکۆڵینەوە بۆ دەستگیرکردنی ئەو کەسانەی کە دەستیان ھەیە لە کوشتنی خۆپیشاندەران.
ههروهها ئاشكرای دهكات، "دەستگیرکراوەکان دوای ماوەیەك ئازاد دەکرێن، لە بارەی رفاندنەکانەوە ئێستا دەستمان کردووە بە لێکۆڵینەوەی ورد و وەزیری ناوخۆش خۆی سەرپەرشتی لێکۆڵینەوەکان دەکات، تەنانەت بۆ رووداوی کوشتنی رۆژنامەنوسەکانی بەسراش لیژنەیەکی باڵای ناردووهتە ئەو شارە بە سەرپەرشتی بریکاری وەزارەتەکەی، ھێزە ئەمنیەکانیش بە وردی چاودێری ئەو بارۆخە دەکەن، بەڵام بە گشتی عێراق بە ئەمنیەتێکی نەخوازراو تێدەپەڕێت".
سەنتەری عێراقی بەبەڵگەکردنی تاوانەکانی جەنگ ئامارێکی فەرمی بڵاوکردووهتەوە، کە لە یەکی ئوکتۆبەرەوە تاکو سەری ساڵی ٢٠٢٠ لە بەغدا و ١٢ شاری دیكهی عێراق ٦٦٩ کەس کوژراون و ٢٤ ههزار و ٤٨٨ کەسی دیکەش برینداربوونە، وێڕای دهستگیركردنی ٢ ههزار و ٨٠٦ خۆپیشاندەر، بە پێی ئامارێکی نافەرمیش ٧٠ خۆپیشاندەر رفێندراون و تا ئێستا ھیچ سۆراغیان نیە.
H.B