حه‌شدی شه‌عبی دوو هاووڵاتیان كوشت
K24 - هه‌ولێر:
موزاحم ئه‌لحوێت، گوته‌بێژ به‌ناوی ئه‌نجوومه‌نی هۆزه‌كانی نه‌ینه‌وا، چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی به رفاندن و كوشتنی دوو هاووڵاتی له گونده‌كانی ناحیه‌ی زومار تۆمه‌تبار ده‌كات و ده‌ڵێت: "پاش ئه‌وه‌ی چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی دوو هاووڵاتیان رفاندووه، رۆژی دواتر كوشتوویانن".
ئه‌لحوێت ده‌ڵێت: "هه‌مه‌ره‌كانی حه‌شدی شه‌عبی هاتوونه‌ته ناوچه‌كه ورۆژی یه‌كشه‌ممه له ناحیه‌ی زومار دوو هاووڵاتیان رفاندووه، یه‌كێكیان ناوی، عه‌بدولعه‌زیز محه‌مه‌د حه‌ماده جبووری، دانیشتووی گوندی سموود و ئه‌وی دیكه‌شیان ناوی، جاسم ئه‌لیاس راشدی، دانیشووتی گوندی حه‌مره عه‌فینه، پاش ئه‌وه‌ی رفاندوویانن، رۆژی دواتر ته‌رمه‌كانیان له‌سه‌ر رێگای نێوان هه‌ر دوو گونده‌كه دۆزراوه‌ته‌وه و شوێنه‌واری گوللـه به جسته‌یانه‌وه بووه".
گوته‌بێژ به‌ناوی ئه‌نجوومه‌نی هۆزه‌كانی نه‌ینه‌وا گوتوویه‌تی: "ده‌مه‌وێت له حه‌یده‌ر عه‌بادی، فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان بپرسم، ئایا ئه‌وه ئۆپراسیۆنی چه‌سپاندنی یاسایه ده‌یه‌وێت له ناوچه‌كاندا جێبه‌جێ بكات، له‌كاتێكدا كوشتن و ده‌ستدرێژی و رفاندن له‌لایه‌ن چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی زیادیكردووه؟.
هه‌روه‌ها داوای له عه‌بادی كردووه كه "به‌په‌له ئه‌و ده‌ستدرێژی و كوشتوبڕ و دزی و تاڵانیانه رابگرێت كه رووبه‌ڕووی خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه بوونه‌ته‌وه".