ئیسرائیل تۆڵه ده‌كاته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
پاش كه‌وتنه خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی جۆری F-16ـی ئیسرائیلی له لایه‌ن سووریا و هێزه‌كانی سه‌ر به ئێران، فڕۆكه‌كانی ئیسرائیل ده‌ستیان به بۆمبابارانی چڕی 12 پێگه‌ی سه‌ربازی له ده‌وروبه‌ری دیمه‌شقی پایته‌ختی سووریا كردووه‌و زه‌نگی ئاگاداركردنه‌وه‌ش له به‌رزاییه‌كانی جۆلان و جه‌لیلی ژوروو له باكووری ئیسرائیل لێدراوه".
بنیامین نه‌تانیاهۆ، سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل رایگه‌یاند: "به‌په‌له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی راوێژكاریی ئه‌منی به‌هۆی رووداوه‌كانی سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆوه ئه‌نجام ده‌ده‌ین" و ئێستاش كۆبوونه‌وه‌كه به‌رده‌وامه و هێشتا كۆتایی نه‌هاتووه.
خستنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه ئیسرائیلییه‌كه ته‌لئه‌بیبی توڕه كردووه‌و گوته‌بێژی سوپای ئیسرائیل گووتی: "ناردنی فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانی ئێرانی بۆ سه‌ر ئاسمانی ئیسرائیل، به‌زاندنی سه‌روه‌ری خاكی ئیسرائیله و هه‌ر كه‌سێك له پشت ئه‌و كاره‌وه بێت ده‌یكه‌ینه ئامانج".
سه‌رچاوه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، هێزی ئاسمانی سووریا جارێكی دیكه‌ش رووبه‌ڕووی فرۆكه‌كانی ئیسرائیل بوونه‌ته‌وه‌و له كاتی بۆمبابارانی ناوچه‌ی ئه‌لكسوه‌ی گونده‌واری دیمه‌شق، ئه‌وانیش ده‌ستیان له فڕۆكه‌كان كردووه‌ته‌وه. سوپای ئیسرائیلیش ده‌ڵێت، 12 بنكه‌ی سه‌ربازی سووری و ئێرانی بۆمبا‌باران كراون".
رووداوه‌كانی ماوه‌ی 7 ساڵی پێشووی سووریا، نیگه‌رانی زۆری بۆ ئیسرائیل درووستكردووه، چونكه كۆماری ئیسلامی ئێران پاڵپشتیكاری سه‌ره‌كی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د بووه‌و جگه له راوێژكاری سه‌رباز و سه‌ربازی ئێرانی، میلیشیای چه‌كداری زۆریشی له سووریا هه‌یه و له نزیك سنووره‌كانی ئیسرائیلیش بنكه‌ی سه‌ربازی دامه‌زراندووه.
چه‌ند جارێك سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل له‌باره‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌و میلیشیا و چه‌كدار و بنكه سه‌ربازیانه‌ی ئێران هۆشداری دابووه كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی، به‌ڵام دواجار سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ گرژییه‌كان په‌ره‌یان سه‌ند بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی سه‌ربازی و خستنه خواره‌وه‌ی فرۆكه‌ی ئیسرائیلی. هه‌ر چه‌ند ده‌سه‌ڵاتدارانی سووریا ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن هێزی ئاسمانی ئه‌و وڵاته فڕۆكه‌كه‌یان خستووه‌ته خواره‌وه، به‌ڵام ته‌لئه‌بیب شه‌ڕه‌كه زیاتر به شه‌ڕی ئێران ده‌زانێت. بێ ئه‌وه‌ی تا ئێستا ئێران به‌شێوه‌ییه‌كی فه‌رمی لیدوان له‌سه‌ر ئه‌و رووداوانه بدات.
سوپای ئیسرائیل دانی به كه‌وتنه خواره‌وه‌ی فرۆكه‌كه‌یاندا ناوه‌و وێنه و ڤیدیۆی ساتی كه‌وتنه خواره‌وه‌و خۆهه‌ڵدانی فرۆكه‌وانه‌كانی بڵاوكراوه‌ته‌وه و یه‌كێكیشیان بریندار بووه، به‌ڵام هێشتا بارودۆخه‌كه به‌ته‌واوه‌تی روون نه‌بووه‌ته‌وه كه هه‌ر لێره‌دا ده‌وه‌ستێت، یان چڕكردنه‌وه‌ی ھێرشه ئاسمانی و بۆردوومانه‌كانی ئیسرائیل، فراوان ده‌بێت و میلیشیا و هێزه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به ئیران به‌شیوازی دیكه ده‌ست به ھێرش و په‌لاماردانی ئیسرائیل ده‌كه‌ن.