هه‌سه‌ده ده‌چێته پاڵ سووپاى سووريا
K24 – هه‌ولێر:
ئيلهام ئه‌حمه‌د، سه‌رۆكى ده‌سته‌ى جێبه‌جێكارى ئه‌نجوومه‌نى سوورياى ديموكرات، رايگه‌ياند، له داهاتوودا هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات(هه‌سه‌ده) ده‌چنه‌وه پاڵ سوپاى سووريا.
ئيلهام ئه‌حمه‌د له لێدوانێكدا بۆ كه‌ناڵى بى بى سى به‌ريتانى رايگه‌ياند، ئه‌گه‌ر گه‌يشتينه رێككه‌وتن له باره‌ى داهاتووى سووريا و سيستمى حوكمڕانييه‌وه، ئه‌وا هه‌سه‌ده ده‌چێته پاڵ سوپاى سووريا.
گوتيشى: هه‌ردوولامان له دانووستانداين بۆ گه‌يشتن به رێككه‌وتن.
روونيشيكرده‌وه، كێڵگه نه‌وتييه‌كانى جزيره و خۆرهه‌ڵاتى فورات له ژێر پاراستن و كۆنترۆڵى هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات ده‌بن تا ئه‌و كاته‌ى قه‌يرانى سووريا چاره‌سه‌ر ده‌بێت.
ماوه‌ى مانگێكه گفتوگۆى نێوان يه‌په‌گه و هه‌سه‌ده و په‌يه‌ده له لايه‌ك و حكومه‌تى سووريا ده‌ستيپێكردووه و تا ئێستا دوو خولى دانووستان به‌ڕێوه‌چوونه و ليژنه‌ى جياجيا بۆ گه‌يشتن به رێككه‌وتن له باره‌ى پرسه جێناكۆكه‌كانه‌وه پێكهێنراوون.
هه‌سه‌ده تا ئێستا رووبه‌رێكى فراوانى پارێزگاكانى حه‌سه‌كه، ره‌ققه، دێرزوورى له باكوورى خۆرهه‌ڵاتى سوورياى به‌ده‌سته‌وه‌يه.
مانگى ئايار/ مايۆى رابردوو، به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆكى سووريا رايگه‌ياندبوو، ته‌نيا دوو بژار له‌به‌رده‌مدا هه‌ن بۆ يه‌كلاكردنه‌وه‌ى پرسى باكوورى سووريا، ئه‌وانيش يان گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتى كورديى ناوچه‌كه، ياخود شه‌ڕ و به‌گژداچوونه‌وه‌ى يه‌كدى و گرتنه‌وه‌ى ئه‌و ناوچانه له رێى له‌شكركێشييه‌وه.
سه‌رچاوه: رووسياليه‌وم
ئ.ر