ڤاڵڤێردی بۆچوون و پلانی خۆی بۆ یارییه‌كه‌ی یوڤێنتۆس ئاشكرا كرد
له باره‌ی یارییه‌كه‌ی سبه‌ی له چامپیۆنزلیگ به‌رامبه‌ر یوڤێنتۆس، ڤاڵڤێردی راهێنه‌ری بارسێلۆنا جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه ڕێزێكی گه‌وره له یوڤی ده‌گرین و بۆ بردنه‌وه‌ش له شاری تۆرینۆی ئیتاڵیاین.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 21 نۆڤێمبه‌ری 2017، له پرێس كۆنفرانسێك له باره‌ی رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی یوڤێنتۆس، ئێرنیستۆ ڤاڵڤێردی راهێنه‌ری بارسێلۆنا گوتی: ئێمه به‌ڵێن ده‌ده‌ین سبه‌ی یارییه‌كه‌ی باش له نێو یاریگه‌ی یوڤێنتۆس پێشكه‌ش بكه‌ین.
ڤاڵڤێردی گوتیشی: هه‌موو جیهان ده‌زانێت یانه‌ی یوڤێنتۆس یانه‌یه‌كی گه‌وره‌یه و كاری زه‌حمه‌ت و چاوه‌ڕواننه‌كراو ئه‌نجام ده‌دات، ئه‌وانیش هاوشێوه‌ی ئێمه بۆ سه‌ركه‌وتن تێده‌كۆشن.
ڤاڵڤێردی ده‌شڵێت: سبه‌ی ململانێیه گه‌وره‌كه له ناوه‌راستی یاریگه ده‌بێت، چونكه هه‌ردوولا ده‌یانه‌وێت كۆنترۆڵی هێڵی ناوه‌راست بكه‌ن، ئێمه له‌م پێناوه‌دا كارمان كردووه.
ڤاڵڤێردی زیاتری گوت: ئێمه به‌هه‌ستیارییه‌وه یارییه‌كه ده‌كه‌ین، چونكه ترسمان له یوڤێنتۆس هه‌یه به‌خێرایی له‌سه‌ر حیسابی ئێمه قه‌ره‌بووی شكسته گه‌وره‌كه‌یان له خولی ئیتاڵیا به‌رامبه‌ر سامپدۆریا بكه‌نه‌وه.
له به‌رسیڤێكی رۆژنامه‌نووساندا له باره‌ی نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی مێسی، ڤاڵڤێردی ده‌ڵێت: نازانم، من ته‌نیا ئه‌وه ده‌زانم كه مێسی له ئێستادا ئه‌ركی له‌سه‌رشانه و هیوای گه‌وره‌م له‌سه‌ر هه‌ڵچنیوه.
ڤاڵڤێردی له باره‌ی دیبالای ئه‌ستێره تۆقێنه‌ره‌كه یوڤی ده‌ڵێت: دیبالا یاریزانێكی نایابه، به‌ڵام ناكرێت یوڤی له‌م یاریزانه بچووك بكرێته‌وه، چونكه یوڤی خۆی یانه‌یه‌كی گه‌وره‌یه.
له باره‌ی گواستنه‌وه‌ی زستانه، ڤاڵڤێردی ده‌ڵێت: له ئێستادا بیر له هیچ شتێك ناكه‌مه‌وه، ته‌نیا بیر له گه‌یشتن بۆ قۆناخی 16ـی چامپیۆنزلیگ ده‌كه‌مه‌وه.
بارسێلۆنا لە کۆمەڵەی چوارەم بە کۆکردنەوەی 10 خاڵ پێشەنگیان گرتووە و یوڤێنتوسیش بە 7 خاڵ لە پلەی دووەم دێن و هەردوو یانەش شەوی چوارشەممە له كاتژمير 22:45 خوله‌ك له ياريگه‌ى ئارينا له شارى تۆرينۆى ئيتاڵيا روبەرووی یەکتری دەبنەوە، بارسا له یاریگه‌ی خۆی به 3 گۆڵی بێوه‌ڵام شكستی به یوڤی هێنا.