پارێزگارى نهينهوا: تۆڵهكردنهوه ئاساييه و نهريتى عهرهبى له سهرووى ياساوهيه
K24 – ههولێر:
بەھۆی ترس لە ھەڕەشەی گروپە چەكدارەكان و كردەوەكانی تۆڵەسەندنەوە، خێزان و كەسوكاری چەكدارانی داعش ناتوانن بگەڕێنەوە بۆ ناوچەكانیان، ژمارەیەكی زۆری ئەو خێزانانەش لەدۆخێكی خراپدا لە كەمپەكانی سنووری پارێزگای نەینەوا ژیان بەسەردەبەن و چارەنووسیان نادیارە.
لهو بارهيهوه پارێزگارى نهينهوا، نهوفهل عاگوب حهمادى رايگهياند، "ھەندێكجار كلتور و نەریتە عەرەبیەكان، لەسەرووی یاساوەن، واتا ئەگەر لە گوندێك كەسێك لەلایەن ئەندامی یەكێك لە خێزانەكانی ئەو گوندەوە كوژرابێت، ئەگەر بگەڕێنەوە ئەوا خەڵكی گوند تۆڵەی خۆیان لە خێزانەكە دەكەنەوە، بەبڕوای منیش ئەمە شتێكی ئاساییە كە روودەدات".
ھەرچەندە دەزگا ئەمنییەكان نوسراوییان بۆ بەشێك لە خێزانەكان كردووە بۆ گەڕانەوەیان بۆ ناوچەكانیان، بەڵام لەپێناو پارێزگاری لە گیانی خۆیان، ناتوانن بگەڕێنەوە و لە تۆڵەكردنەوە دەترسن