ئاماری 24 کاتژمێری رابردووی تووشبوون، گیانلەدەستدان و چاکبوونەوە لە کۆرۆنا لە عێراق

K24 - هەولێر

لە 24 کاتژمێری رابردوودا 63 کەس لە عێراق بەهۆی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە، بەڵام ژمارەی تووشبوون کەمتر بووە لە ژمارەی ئەوانەی لەو ماوەیەدا وەکو تووشبووی کۆرۆنا تۆمارکراون.

وەزارەتی تەندروستیی عێراق ئاماری 24 کاتژمێری رابردووی تووشبوون، گیانلەدەستدان و چاکبوونەوە لە کۆرۆنای راگەیاند. کە تێیدا هاتووە: 63 کەس بەهۆی کۆرۆنا لە عێراق و هەرێمی کوردستان گیانیان لەدەستداوە، دوو هەزار و 447 کەسی دیکە تووشبوون، هەروەها دوو هەزار و 611 کەس لە کۆرۆنا چاکبوونەتەوە.

بەپیی راگەیەندراوی ئەمڕۆ (یەکشەممە، 2-8-2020)ـی وەزارەتی تەندروستیی عێراق، تائێستا 129 هەزار و 151 کەس لە عێراق تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و، 91 هەزار و 886 کەس، واتا رێژەی 71٪ـیان چاکبوونەتەوە.

هەروەها لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوی رۆژانەی وەزارەتی تەندروستیی عێراقی تایبەت بە تووشبووانی کۆرۆنادا هاتووە "ئێستا 298 کەس لە نەخۆشخانەکانی عێراق لەژێر چاودێریی چڕدان و تاوەکو ئێستاش چوار هەزار و 868 کەس گیانیان لەدەستداوە".

 

هـ.ر.