"سوپای ئیسرائیل بۆ جه‌نگه‌كانی داهاتوو ئاماده نییه"
K24 - هه‌ولێر:
جه‌نه‌راڵێكی ئیسرائیلی ده‌ڵێت، كه‌مته‌رخه‌مییه‌كی زۆر هه‌یه له ئاماده‌كردنی سوپای ئیسرائیل بۆ جه‌نگه‌كانی داهاتوو، به‌تایبه‌تی له بواری گواستنه‌وه‌ی سوپا بۆ مه‌یدانه‌كانی جه‌نگ.
جه‌نه‌راڵ، یتسحاق برێك، كۆمیسیاری تایبه‌ت به سكاڵای سه‌ربازانی سوپای ئیسرائیل، به كه‌ناڵی 33ـی ئیسرائیلی گوتووه: "كه‌مكردنه‌وه‌ی سه‌ربازه نیزامییه‌كان و كه‌مكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی سه‌ربازیی پیاوان، یه‌كێكی دیكه‌ن له هۆكاره‌كانی ئه‌و كه‌لێنه‌ی له‌نێوان ئه‌ركی پێویست و ژماره‌ی سه‌ربازه‌كان درووست بووه".
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: "هه‌ڵه‌ی گه‌وره‌ی جه‌نه‌راڵ، گادی ئایزنكۆت، سوپاسالاری سوپای ئیسرائیل ئه‌وه‌یه، سه‌رنجی له‌سه‌ر كاروباری كارگێڕی و چاودێری چالاكییه مه‌یدانییه‌كان نه‌بووه‌و نه‌یتوانیووه پلانێكی هه‌مه‌لایه‌نه بۆ ماوه‌ی چه‌ند ساڵێك ئاماده بكات تا ئه‌و كه‌ره‌سته سه‌ربازییانه‌ی ئاماده ده‌كرێن بگاته ده‌ست ئه‌و سه‌ربازانه‌ی به‌رگری ده‌كه‌ن".
ئه‌و جه‌نه‌راڵه ئیسرائیلییه، گوتوویه‌تی: "فه‌رمانده‌ی دیكه‌ی سوپای ئیسرائیلی تا پله‌ی جه‌نه‌راڵ ئاگاداریان كردووه‌ته‌وه كه دۆخه‌كه خراپه، به‌ڵام خۆیان نه‌یانویستووه قسه‌ی له‌باره‌وه بكه‌ن".