په‌یامێك له‌ مه‌سروور بارزانییه‌وه‌

هەموو بە یەکەوە سبەی بڕۆینە دەنگدان و بە بەڵێ دەنگ بۆ سەربەخۆیی کوردستان بدەین

K24 - هه‌ولێر:

مه‌سروور بارزانی، راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، په‌یامێك ئاراسته‌ی جه‌ماوه‌ری كوردستان ده‌كات و داوایان لێده‌كات، هەموو بە یەکەوە سبەی بڕۆینە دەنگدان و بە بەڵێ دەنگ بۆ سەربەخۆیی کوردستان بدەین.

ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی مه‌سروور بارزانی، راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان:

هاووڵاتییانی خۆشەویست،

تکاتان لێ دەکەم بۆ وەفاداری بەرامبەر خوێنی شەهیدان و ئەنفالکراوان و بۆ پاداشتی پێشمەرگە قارەمانەکان و بۆ رێز گرتن لە رەنج و خەباتی گەلەکەمان، با هەموو بە یەکەوە سبەی بڕۆینە دەنگدان و بە بەڵێ دەنگ بۆ سەربەخۆیی کوردستان بدەین.

مەسرور بارزانی

24/9/2017