ئه‌ردۆغان بۆ وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌ڵمانيا: تۆ كێيت.. سنوورى خۆت بزانه
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى توركيا ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان ره‌خنه‌ى توندى له وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌ڵمانيا زيگمار گابريێڵ گرت و گوتى: "سنوورى خۆت بزانه".
سه‌رۆكى توركيا وه‌ڵامى لێدوانێكى وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌ڵمانياى دايه‌وه.
پێشتر وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌ڵمانيا ره‌خنه‌ى له ئه‌ردۆغان گرتبوو، كه داوايكردبوو، هاووڵاتييه ئه‌ڵمانييه به ره‌چه‌ڵه‌ك توركه‌كان ده‌نگ نه‌ده‌نه پارته گه‌وره‌كانى ئه‌ڵمانيا.
له به‌رامبه‌ردا، ئه‌ردۆغان له وتارێكى ته‌له‌ڤزيۆنيدا گوتى: "ئه‌و پابه‌ندى سنوورى خۆى نابێت، تۆ كێى به‌و جۆره رووى قسه‌ت ده‌كه‌يته سه‌رۆكى توركيا، سنوورى خۆت بزانه، ئه‌و هاتووه ده‌يه‌وێت وانه‌مان دابدات، له كه‌يه‌وه تۆ سياسه‌ت ده‌كه‌يت، ته‌مه‌نت چه‌نده؟".