پارێزگاری هه‌ولێر داواكاریه‌ك له‌باره‌ی كه‌ره‌نتینه ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
پارێزگاری هه‌ولێر داوا له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ده‌كات، ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی وڵات له رێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كان و ده‌روازه سنوورییه‌كانه‌وه ده‌گه‌ڕێنه‌وه، ئه‌گه‌ر هه‌ڵگری پشكنینی پشتڕاست كراوه نه‌بن ره‌وانه‌ی كه‌ره‌نتین بكرێن.
له نووسراوێكدا كه ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی كراوه و كۆپییه‌كی تایبه‌ت بۆ كوردستان 24 نێردراوه، فرسه‌ت سۆفی، پارێزگاری هه‌ولێر داواش له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ده‌كات، ئه‌وانه‌ی له ده‌ره‌وه ده‌گه‌ڕێنه‌وه هه‌ولێر، ئه‌گه‌ر پشكنینی پشتڕاست كراوه‌یان نه‌بێت، پێویسته پشكنینیان بۆ بكرێت و كاتێكیش ئه‌نجامه‌كان نیگه‌تیڤ بوون، ئه‌وا پێویسته بۆ ماوه‌ی 14 رۆژ له ماڵه‌كانیان بمێننه‌وه و به‌ڵێننامه‌ش بۆ ئه‌و مه‌به‌سته پڕ بكه‌نه‌وه، به پێچه‌وانه‌وه رووبه‌ڕووی یاسا ده‌كرێنه‌وه.
هاوكات داواش له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ده‌كات، كه‌سوكاری ئه‌وانه‌ی تووشی كۆرۆنا بوونه یان به‌ركه‌وته‌ی كه‌سانی تووشبوون، دوای وه‌رگرتنی پشكنین و ده‌رچوونی ئه‌نجامه‌كان، به‌ڵێننامه‌یان لێ وه‌ربگیرێت و بۆ ماوه‌ی 14 رۆژ له ماڵه‌كانیان كه‌ره‌نتین بكرێن، نه‌ك بنێردرێنه هوتێل.
ده‌قی داواكارییه‌كه‌ی پارێزگاری هه‌ولێر بۆ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی:
H.B