ئاڵدار خه‌ليل: شه‌ڕى سووريا تا 2021 به‌رده‌وام ده‌بێت
K24 – هه‌ولێر:
كه‌سايه‌تى سياسى كورد له رۆژئاواى كوردستان ئاڵدار خه‌ليل رايگه‌ياند، شه‌ڕى سووريا پێ ده‌نێته ده‌يه‌ى دووه‌مى ئه‌م سه‌ده‌يه‌وه و ئه‌مريكا په‌له‌ى نييه و هه‌وڵه‌كانى رووسياش بۆ كۆتايهێنان به شه‌ڕ به شكست كۆتاييان دێت.
له چاوپێكه‌وتنێكيدا له‌گه‌ڵ ئاژانسى هه‌واڵده‌رى رۆيته‌رز، ئاڵدار خه‌ليل كه به ئه‌ندازيارى پلانى كورد بۆ دامه‌زراندنى ناوچه‌ى خۆبه‌ڕێوبه‌رى له باكوورى سووريا ده‌ناسرێت گوتى: هه‌وڵه‌كانى رووسيا بۆ كۆتايهێنان به شه‌ڕ شكست ده‌هێنن و په‌يوه‌ندى كورد و ئه‌مريكاش له قۆناغى بنياتنانه‌وه‌ى سووريا به‌تين تر ده‌بێت.
هه‌رچه‌ند كورد له رۆژئاواى كوردستان به هاوپه‌يمانێكى سه‌ره‌كى ئه‌مريكا له ناوچه‌كه هه‌ژمار ده‌كرێت، به‌ڵام ئه‌وه نه‌بووه‌ته رێگر له به‌رده‌م رووسيا بۆ ئه‌وه‌ى داوايان لێبكات له كۆنگره‌ى سوچى كه بڕياره له 29 و 30ى ئه‌م مانگه به‌ڕێوه‌بچێت به‌شدارى بكه‌ن.
ئاڵدار خه‌ليل له‌و باره‌يه‌وه گوتى: به‌ڵێ بانگهێشت كراوين و به‌شدارى له‌و نمايشه‌ش ده‌كه‌ين، به‌ڵام چى به‌ده‌ستده‌هێنرێت.
ئه‌و گومانيشى هه‌بوو، كۆنگره‌ى سوچى بتوانێت ئاشتى له سووريا فه‌راهه‌م بكات و راى وابوو سه‌دان به‌شدار بوو به دوو رۆژ ناتوانن بگه‌نه ئه‌وه‌ى پێويسته پێى بگه‌ن.
روونيشيكرده‌وه، هاوكات هه‌وڵه‌كانى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتوه‌كان به هه‌مان شێوه له جنێف شكستيان هێنا.
گوتيشى: شه‌ڕ له سووريا له قۆناغى هه‌ڵكشان و داكشاندايه و ئه‌و حاڵه‌ته لانيكه‌م تا 2021 به‌رده‌وام ده‌بێت و ئه‌و ساڵه واده‌ى كۆتايهاتنى ويلايه‌تى ئێستاى سه‌رۆكى سووريا به‌شار ئه‌سه‌ده.
ئاڵدار خه‌ليل دووپاتيشيكرده‌وه، ئه‌سته‌مه ده‌رچه‌ى چاره‌سه‌رى ره‌وشى سووريا بكرێته‌وه به‌ر له هاتنى 2021 و ره‌نگه بگاته 2025يش.
سه‌باره‌ت به ئه‌مريكاش، ئاڵده‌ر خه‌ليل روونيكرده‌وه، ئه‌مريكا په‌له‌ى نييه بۆ ده‌رچوون و كشانه‌وه له سووريا.
سه‌رچاوه: رۆيته‌رز
و:ئ.ر