قوتابييه‌كى پۆلى 12ى ئه‌ده‌بى خۆى به پانكه‌وه هه‌ڵواسى
K24 – هه‌ولێر:
قوتابييه‌كى پۆلى 12ى ئه‌ده‌بى به ناوى ئوسامه فه‌واز، له‌دايكبووى 1999 سه‌ر له‌به‌يانى رۆژى هه‌ينى 16ى حوزه‌يران/ يۆنيۆى 2017، له ژوورى ميوانى ماڵى خۆيان له سه‌نته‌رى باعه‌درێ به په‌تێك خۆى به پانكه‌وه هه‌ڵواسى و به‌و هۆيه‌وه گيانى له‌ده‌ستدا.
مامۆستا فه‌واز، باوكى ئه‌و قوتابييه رايگه‌ياند، دواى ئه‌وه‌ى دايكى له خه‌و هه‌ڵيساندووه بۆ ئه‌وه‌ى بخوێنێت، ئوسامه چووه‌ته ژوورى ميوان و په‌تێكى له‌گه‌ڵ خۆى بردووه و به پانكه‌وه خۆى هه‌ڵواسيوه.
دواى گواستنه‌وه‌ى بۆ نه‌خۆشخانه‌ى فرياكه‌وتن، پزيشكه‌كان له گيانله‌ده‌ستدانى دڵنياده‌بنه‌وه و پاشان وه‌ك رێككارێكى ياسايى ته‌رمى ره‌وانه‌ى پزيشكى دادوه‌رى دهۆك ده‌كرێت.
باوكى ئوسامه روونيكرده‌وه، له تاقيكردنه‌وه‌يه‌كدا به باشى وه‌ڵامى نه‌دابوويه‌وه، هه‌رچه‌نده پێمان وت هێشتا ده‌رفه‌ت ماوه و ده‌توانيت قه‌ره‌بووى بكه‌يته‌وه، به‌ڵام دياره ئه‌و وانه‌يه زۆر كاريگه‌رى له‌سه‌ر ده‌روونى به‌جێهێشتبوو، سه‌ره‌نجام په‌ناى بۆ خۆكوشتن بردووه.