خهرجی رۆژانهی ههر تووشبویهكی كۆرۆنا 150 دۆلاره
K24 - ههولێر:
به گوێرهی بەدواداچوونێکی کوردستان24 خەرجی هەر سەردانێکی پزیشک یان پەرستار و کارمەندێکی تەندروستی بۆ لای توشبوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە نێوان (60) بۆ (100)دۆلارە لە کاتێکدا رۆژانە چەندینجار زیاتر سەردانی توشبوان دەکرێت و خەرجی رۆژانەی هەر نەخۆشێکیش نزیک دەبێتەوە لە (150) دۆلار.
هەر پزیشکيك، کارمەند یان پەرستارێک دەچێتە لای تووشبوان دەبێت دوو جلوبەرگی تایبەتی پزیشکی و دوو ماسک کە یەکیان پێشکەوتووە و دوو دەستکێشتی تایبەت و عەینەکی تایبەت و چەند ماددەیەکی دژە ڤایرۆسی پێشکەوتوو بەکار بهێنێت.
رۆژانە نەخۆش پێوستی بە (3) ژەم خواردن هەیە خواردنەکانیشیان لە جۆری باشن، جگە لە خواردن بەشێکیان پێوستیان بە دەرمان و چارەسەری پزیشکی هەیە بە تایبەت ئەوانەی دۆخی تەندروستیان ناجێگیرە.
هەر تووشبویەکیش دێتە نەخۆشخانە جلوبەرگ و بەتانی و پێداویستییەکانی دیکەی بۆ دابین دەکرێت دوای چاکبوونەوەشی پێداوستییەکان فڕێ دەدرێن.
سەرپەرشتیاری نەخۆشخانەی ئیماراتی لە هەولێر، شاخهوان خهیلانی لهو بارهیهوه گوتی: خەرجی رۆژانەی هەر نەخۆشێک جگە لە پێداویستی جلوبەرگی پزیشکان نزیک دەبێتەوە لە 150 دۆلار.