سه‌رۆكايه‌تى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زيرانى هه‌رێم: پارێزگار ده‌سه‌ڵاتى راگه‌ياندنى ماته‌مينى نييه
K24 – هه‌ولێر:
پارێزگارى سلێمانى، له راگه‌يه‌ندراوێكدا، سێ رۆژ ماته‌مينى به بۆنه‌ى داگيركرانى عه‌فرينه‌وه راگه‌ياند و كه‌مێك پێش ئێستا له روونكردنه‌وه‌يه‌كدا، سه‌رۆكايه‌تى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زيران رايگه‌ياند، پارێزگار ده‌سه‌ڵاتى راگه‌ياندنى ماته‌مينى نييه.
ئه‌مڕۆ، هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر، پارێزگارى سلێمانى، له راگه‌يه‌ندراوێكدا، سێ رۆژ ماته‌مينى به بۆنه‌ى داگيركرانى عه‌فرينه‌وه راگه‌ياند.
له راگه‌يه‌ندراوه‌كه‌دا، هاتبوو: "له‌م ماته‌م و كۆسته نێوده‌وڵه‌تییه‌دا؛ بڕیارماندا:- له ئێواره‌ی ئه‌مڕۆوه 18ی ئازاری 2018، تا ئێواره‌ی ڕۆژی 21ی ئازاری 2018، ماته‌می سه‌رتاسه‌ری له سنوری پارێزگاكه‌ماندا ڕابگه‌یه‌نین".
هه‌روه‌ها بڕياريشى دابوو، ئاهه‌نگى نه‌ورۆز رابگيرێت و له راگه‌يه‌ندراوه‌كه‌دا هاتبوو، "یادی نه‌ورۆزی ئه‌مساڵ ده‌گۆڕین بۆ (نه‌ورۆزی پشتیوانیی)و ئاهه‌نگی نه‌ورۆز ڕاده‌گرین و ده‌یكه‌ینه نه‌ورۆزی ماته‌م بۆ پشتیوانیی خه‌ڵكی عه‌فرین".
له به‌رامبه‌ر ئه‌و بڕيارانه‌ى پارێزگارى سلێمانيدا، سه‌رۆكايه‌تى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان روونكردنه‌وه‌يه‌كى بڵاوكرده‌وه.
له روونكردنه‌وه‌كه‌دا هاتووه: "ده‌رباره‌ى راگه‌یاندنى سێ ڕۆژ ماته‌مینى له‌لایه‌ن پارێزگارى سلێمانییه‌وه بۆ عه‌فرین، وێڕاى هاوخه‌مى و هاوسۆزیمان بۆ خه‌ڵكى عه‌فرین كه ماوه‌یه‌كه رووبه‌ڕووى شه‌ڕ و ده‌ربه‌ده‌رى بوونه‌ته‌وه، رایده‌گه‌یه‌نین: له رووى یاسایى و كارگێڕییه‌وه ده‌سه‌ڵاتى پارێزگار نییه ماته‌مینى رابگه‌یه‌نێت و ئه‌وه ته‌نیا ده‌سه‌ڵاتى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانه".