بەم 12 مەرجە ئەمەریکا لە سزاکانی ئێران خۆشدەبێت

ئەمەریکا 12 مەرجی تووندی بۆ ئێران هەیە
https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/48e98f88-faf3-4c8c-8bcd-fc1de9c81763/110418SNW.ism/manifest

K24 – هه‌ولێر:

دوا بە دوای کشانەوەی ئەمەریکا لە رێککەوتنامەی ئەتۆمی ئێران، وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا چەند خاڵێکی بۆ ئێران دیاریکرد تاکو پێوەی پابەندبێت دەنا رووبەرووی سزا دەبێتەوە.

بەڵام ئێستا کە تەنها چەند کاتژمێرێک ماوە بەسەر سەپاندنی بەشی دووەمی سزاکان، ئێران هیچکام لەم خاڵانەی بە وتەی ئەمەریکا جێبەجێنەکردووە.

ئەو 12 مەرجەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا بۆ ئێرانی داناوە: 

1- رێگا بە ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی بدرێت کە تەواوی زانیارییەکان لەسەر چالاکی سەربازیی پرۆگرامە ئەتۆمییەکانی پێشوو بزانێت و دەبێت ئێران بە تەواوی دەست لەو جۆرە چالاکییانە هەڵبگرێت.  

2- واز لە پیتاندن بهێنێت و هەرگیز هەوڵی دووبارە بەکارهێنانی  پلوتۆنیۆم نەدات وە تیشکدەرەوە ئاوییەکانی دابخات.

3- رێگا بە ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمیی بدرێت بچێتە سەرانسەری پێگە ئەتۆمییەکان لە ئێران.

4- کۆتای بە زیاکردنی مووشەکە دوورهاوێژەکانی بهێنێت و گەشەدان بە سیستمی مووشەکی ئەتۆمیی رابگرێت.

5- هەموو هاووڵاتیانی ئەمەریکا و هاوپەیمانانی ئەمەریکا ئازادبکرێن لە زیندان.

6- کۆتای بە پشتگیری گروپە تیرۆرستییەکانی وەک حزبوڵڵا، حەماس و گروپە جیهادییەکان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بهێنێت.

7- هەموو هێزەکانی لە سووریا بکشێنێتەوە.

8- واز لە پشتگیریکردنی تاڵیبان و گروپە تیرۆرستییەکانی ئەفغانستان و ئەلقاعیدە بهێنێت.

9- کۆتای بە هەڕەشەکانی بەرامبەر بە هاوپەیمانەکانی ئەمەریکا بهێنێت کە وڵاتانی سعودییە، ئیمارات و ئیسرائیلیش دەگرێتەوە، هەروەها هێرش لە رێگای پۆستی گەیاندن و ئینتەرنێت نەکات.

10- رێز لە سەروەری عێراق بگرێت و رێگا بدات میلیشیا شیعەکان هەڵبوەشێندرێنەوە.

11- دەبێت سوپای قودس دەست لە پاڵپشتیکردنی باڵەکانی لە تەواوی جیهان بهێنێت.

12- پشتگیری حوسییە یاخییەکانی یەمەن نەکات و هەوڵی بەرقەرارکردنی ئاشتی و سەقامگیری لە یەمەن.

سەرچاوە: وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا

H.J

ئيمان ده‌رباز