واشنتۆن پۆست: ئه‌مه‌ریكا هه‌ندێ تاوانی ئێران ئاشكرا ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆستی ئه‌مه‌ریكی له ژماره‌یه‌ك سه‌رچاوه گواستیه‌وه، وه‌زاره‌تی دادی ئه‌مه‌ریكا كۆمه‌ڵێك زانیاری له‌باره‌ی تاوانه‌كانی ئێران ئاشكرا ده‌كات، له‌ناویاندا دزه‌كردن بۆ ناو تۆڕی كه‌ناڵی "H B O" هه‌یه.
وه‌ك واشنتۆن پۆست بڵاویكردۆته‌وه، داواكارانی گشتی له وه‌زاره‌تی داد كه تایبه‌تن به بواری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی، له‌مانگی رابردوودا فه‌رمانێكیان پێگه‌یشتووه، بۆ به‌دواداچوون له دۆسیه‌ی تێوه‌گلانی ئێران یاخۆد هاووڵاتی ئێرانی له‌و تاوانانه.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاندووه، ئه‌و بابه‌ته وه‌زاره‌تی دادی نیگه‌ران كردووه و نووسیویه‌تی، به‌له‌به‌رچاوگرتنی نیازی ئیداره‌ی دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بۆ رازیكردنی كۆنگرێس، بۆ دانانی سزای زیاتر له‌سه‌ر ئێران، به‌شێك له به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی دادی ئه‌مه‌ریكا بڕیاری بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و كه‌یسانه‌ی ئێرانیان داوه، كه تێوه‌گلانی تاران له چه‌ندین تاواندا ده‌سه‌لمێنن.
سه‌رچاوه‌كان ئاماژه‌یان به‌وه‌ش كردووه، ئه‌گه‌ر هه‌ندێ كه‌یسی مه‌ترسیدار باس بكرێن، له‌وانه‌یه فشاری سه‌ر ئه‌ندامانی كۆنگرێس زیاتر بكه‌ن و ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ش هه‌یه، ئاشكراكردنی ئه‌و كه‌یسانه كۆسپ بخاته به‌رده‌م به‌دواداچوونه‌كان و دۆزینه‌وه‌ی راستیه‌كانی تایبه‌ت به تاوانه‌كانی ئێران.
هه‌ر به‌گوێره‌ی ئه‌و رۆژنامه ئه‌مه‌ریكیه، له لیستی به‌دواداچوونه‌كاندا، كه وه‌زاره‌تی داد نیازی بڵاوكردنه‌وه‌یان هه‌یه، دزه‌كردن بۆ ناو تۆڕی كه‌ناڵی "H B O" هه‌یه، به‌ڵام رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه نه‌كردووه، ئاخۆ لێكۆڵه‌رانی ئه‌مه‌ریكی گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و راستیه‌ی كه هاككه‌ره ئه‌له‌كترۆنیه‌كان په‌یوه‌ندیان به به‌رپرسانی تارانه‌وه هه‌یه یاخۆد نا.
هه‌روه‌ها رۆژنامه‌كه ده‌ڵێت، ئه‌و بابه‌تانه‌ی په‌یوه‌ندیان به تاوانه‌كانی ئێرانه‌وه هه‌یه، كۆمه‌ڵه كه‌یسێكن، به‌ڵام به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی داد ته‌نیا ناوی كه‌ناڵی H B Oی وه‌ك نموونه‌یه‌ك له‌و بابه‌تانه هێناوه.
له مانگی ئابی رابردوودا، كه‌ناڵی H B O رووبه‌ڕووی هێرشێكی ئه‌لیكترۆنی هاككه‌ران بووه‌وه و هاككه‌ره‌كان توانیان كۆنترۆڵی تێكسته سیناریۆییه‌كانی ئه‌ڵقه‌یه‌كی زنجیره درامای "یاری ته‌خته شاهانه‌ییه‌كان"ی ئه‌و كه‌ناڵه بكه‌ن، كه هێشتا بڵاونه‌كرابووه‌وه. وه‌ك ئاماژه‌ی پێكراوه، ئه‌و كاره له‌ڕێگه‌ی دزه‌كردن بۆ ناو پۆستی ئه‌لیكترۆنی یه‌كێك له به‌ڕێوه‌به‌رانی كه‌ناڵه‌كه‌وه كرابوو.
هه‌ر ئه‌و كاتیش هاككه‌ران رایانگه‌یاندبوو، له‌ڕێگه‌ی هێرشه ئه‌لیكترۆنیه‌كه‌یانه‌وه توانیویانه ده‌ست به‌سه‌ر 1.5 تێرابایت له زانیاریه‌كانی تۆڕی كه‌ناڵی H B O دا بگرن, هه‌روه‌ها ئاماژه‌یان به‌وه‌ش كردبوو، له ڕێگه‌ی ئه‌و دزه‌كردنه‌وه توانیویانه ژماره‌ی ته‌له‌فۆن، شوێنی مانه‌وه و ناونیشانی پۆستی ئه‌لیكترۆنی سه‌رجه‌م ئه‌كته‌ره‌كانی زنجیره درامای "یاری ته‌خته شاهانه‌ییه‌كان" ئاشكرا بكه‌ن.
هاككه‌ران دا‌واشیان له‌و كه‌ناڵه كردبوو، مووچه‌ی شه‌ش مانگی كارمه‌ندانی به‌وان بدات بۆئه‌وه‌ی زانیاریه‌كانیان بۆ بگه‌ڕێننه‌وه و گوتبوویان، پێویسته ئه‌و پاره‌یه به نه‌ختینه‌ی ئه‌لیكترۆنی "بتكوین" بدرێت. له‌به‌رامبه‌ریشدا كه‌ناڵه‌كه پێشنیازی پێدانی 250 هه‌زار دۆلاری وه‌ك پاداشت بۆ هاككه‌ره‌كان كردبوو، بۆئه‌وه‌ی خاڵه لاوازه‌كانی پرۆگرامه ئه‌لیكترۆنیه‌كانی تۆڕه‌كه‌یان ئاشكرا بكه‌ن. به‌ڵام دواتر هیچ زانیاریه‌ك ئاشكرا نه‌كرا، ئاخۆ ئه‌و كه‌ناڵه ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی دایه هاككه‌ران یاخۆد نا.