به گومانی هه‌بوونی بۆمب زانكۆی تێكساس له ئه‌مه‌ریكا چۆڵكرا
K24 - هه‌ولێر:
به گومانی هه‌بوونی بۆمب و هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌منی، زانكۆی تێكساس له دالاس چۆڵكرا و پۆلیس و هێزه ئه‌منییه‌كانیش گه‌یشتوونه‌ته شوێنه‌كه.
وه‌ك میدیاكانی ئه‌مه‌ریكا بڵاوییانكردووه‌ته‌وه، گومانی ئه‌وه ده‌كرێت بۆمب له‌ناو حه‌ره‌می زانكۆكه هه‌بێت و به‌و هۆیه‌وه به ته‌واوه‌تی چۆڵكراوه.
له ئێستاشدا گه‌ڕان و پشكنین له‌لایه‌ن پۆلیس و هێزه تایبه‌ته‌كانه‌وه ده‌ستیپیكردووه بۆ ئه‌وه‌ی له‌و سه‌رچاوه ئه‌و هه‌ڕه‌شه ئه‌منییه بكۆڵنه‌وه.