عێراق په‌رله‌مانتارێكی پێشوو ئازاد ده‌كات كه به تۆمه‌تی تیرۆر ده‌ستگیركرابوو
K24- هه‌ولێر:
ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق زیاء دوری، ئه‌ندامی پێشووی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانیان ئازادكرد، كه به‌ر له هه‌فته‌یه‌ك به تۆمه‌تی تیرۆر ده‌ستگیركرابوو و، دوای سه‌لماندنی ئه‌ستۆپاكی ئه‌و په‌رله‌مانتاره، سه‌رجه‌م تۆمه‌ته ئاراسته‌كراوه‌كانی پووچه‌ڵكرانه‌وه.
له‌مباره‌یه‌وه موسه‌نا سامه‌ڕائی، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كه له‌كاتی ئازادكردنی دوری یاوه‌ری ده‌كرد، رایگه‌یاند، "دوای سه‌لماندنی ئه‌ستۆپاكی زیاء دوری، ئه‌ندامی پیشووی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، ناوبراو ئازادكرا و ته‌واوی تۆمه‌ته ئاراسته‌كراوه‌كانیشی پووچه‌ڵكرانه‌وه".
هه‌فته‌ی رابردوو، به‌تۆمه‌تی تێوه‌گلانی له دۆسیه‌ی تیرۆر، زیاء دوری، په‌رله‌مانتاری پێشووی عێراق له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراقه‌وه له پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین ده‌ستگیركرا.
H.B