بێكهام داوا له نێیمار ده‌كات په‌یوه‌ندی به‌م یانه‌یه بكات
دەیڤد بێکهامی ئەستێرەی پێشووی ئینگلیزی لە دیمانەیەکدا داوا لە نێیمار دەکات بچێتە خولی ئەمریکی و پەیوەندیی بە یانەی ئینتەر میامییەوە بکات کە یانەکە لەلایەن بێلهامەوە خاوەندارییەتی دەکرێت
د‌یڤید بێكهام ئه‌ستێره‌ی پێشووی یانه‌ی پاریس سانجێرمان له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: 10 ساڵ به‌ر له ئێستا په‌یوه‌ندیم به خولی ئه‌مریكاوه كرد زۆر به خێرایی خۆم له‌گه‌ڵ یانه‌كه گونجاند، پێشنیاریش بۆ نێیمار ده‌كه‌م هه‌نگاوه‌كانی من هه‌ڵبگرێت، چونكه سوودمه‌ند ده‌بێت.
بێكهام ده‌شڵێت: ئه‌گه‌ر نێیمار بڕیار بدات ئاماده‌م وه‌ره‌قه‌یه‌كی سپی بخه‌مه به‌رده‌می تا به‌كه‌یفی تا واژۆی له‌سه‌ر بكات و په‌یوه‌ندی به یانه‌ی میامی ئه‌مریكاوه بكات و دواتر چه‌كی بانكیشی پێده‌ده‌م.
بێكهام گوتیشی: ده‌مه‌وێت نێیمار بۆ 10 ساڵ یارییمان بۆ بكات، به‌ڵام دڵنیابه له‌وه‌ی پاره‌ی زۆری پیناده‌ین، هه‌رچه‌نده ئه‌و پیش‌تر پاره‌ی زۆری بینیوه.