له گۆڕێكى به‌كۆمه‌ڵدا روفاتى 17 هاووڵاتى ئێزدى دۆزرايه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌يه‌كى ئه‌منى له پارێزگاى مووسڵ رايگه‌ياند، روفاتى 17 هاووڵاتى ئێزدى له گۆڕێكى به كۆمه‌ڵدا دۆزرايه‌وه، كه له لايه‌ن داعشه‌وه گوله‌باران كرا بوون.
به گوێره‌ى زانيارى سايته عێراقييه‌كان ئه‌و گۆڕه به كۆمه‌ڵه له گوندێكى باشوورى خۆرهه‌ڵاتى قه‌زاى ته‌له‌عفه‌رى خۆرئاواى مووسڵ دۆزراوه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه‌كه روونيشيكردووه‌ته‌وه، ئه‌و هاووڵاتيانه له دواى داگيركردنى شنگال له 3ى ئاب/ ئۆگستى 2014 له لايه‌ن داعشه‌وه ده‌ستگيركرابوون و دواتر به‌يه‌كه‌وه گوله‌باران كرا بوون.
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كرد، كه‌سوكارى قوربانييه‌كان ته‌رمى شه‌ش كه‌سيان بردووه‌ته‌وه بۆ گۆڕستانى زێدى خۆيان.