قاسم سوله‌یمانی: له‌سه‌ر به‌ڵێنی خۆمانین و ئیسرائیل ده‌سڕینه‌وه
K24 هه‌ولێر:
ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه 15/2/2018 قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانداری فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران، رایگه‌یاند: "ئیران له‌سه‌ر به‌ڵێنی خۆیه‌تی و ئیسرائیل ده‌سڕینه‌وه".
له گوتارێكدا كه به‌بۆنه‌ی ده‌یه‌مین ساڵڕۆژی كوژرانی عیماد مه‌غنیه، سه‌ركرده‌ی حزبوڵڵای لوبنانی، له ئێران پێشكه‌شی كرد، قاسم سوله‌یمانی گوتوویه‌تی: "ده‌بێت ئیسرائیل بزانێت، تۆڵه‌كردنه‌وه‌ی رشتنی خوێنی شه‌هیده‌كانمان له رێگای سڕینه‌وه‌ی ئه‌وان ده‌بێت".
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: "مه‌غنیه دوژمنه‌كانی تۆقاندبوو و دۆسته‌كانی دڵخۆش كردبوو، ئه‌و تایبه‌تمه‌ند نه‌بووه به شه‌ڕی چه‌ته‌گه‌ری، به‌ڵكو هێزی ئه‌و له‌سه‌رووی هێزی دوژمنه‌كانییه‌وه بووه، به‌ربه‌ستی ترسی لوبنانی له ئیسرائیل شكاند و توانی گورز له دوژمن بسره‌وینێ".
حزبوڵڵای لوبنان مۆسادی ئیسرائیلی به كوشتنی عیماد مه‌غنیه تۆمه‌تباركرد، پاش ئه‌وه‌ی رۆژی 12/2/2008 له دیمه‌شق كوژرا. به‌ڵام ئیسرائیل ره‌تیكرده‌وه ده‌زگاكانیان په‌یوه‌ندیان به كوشتنی ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی حزبوڵڵاوه هه‌بێت، هه‌ر چه‌نده چه‌ندین شایه‌تی له‌باره‌ی تێوه‌گلانی مۆساد له كوشتنی مه‌غنیه خرانه روو.