پارێزه‌ره‌كه‌ی كۆماری ئیسلامی له لێواری لیسته ره‌شه‌كه‌دایه
K24 - هه‌ولێر:
فه‌رمانده‌یه‌كی باڵای سوپای پاسدارانی ئێران، هۆشداری ده‌داته ئه‌مریكا، ئه‌گه‌ر هاتوو سوپای پاسداران وه‌ك رێكخراوێكی تیرۆریستی پۆلێن بكات و ئابڵۆقه‌ی نوێ به‌سه‌ر وڵاته‌كه‌یدا بسه‌پێنێت، ئه‌وه وڵاته‌كه‌ی وه‌ڵامێكی ده‌بێت، كه هێزه‌كانی ئه‌مریكا له ناوچه‌كه‌دا بخاته مه‌ترسییه‌وه.
چاودێرانی كاروباری ئێران، ئه‌و هۆشدارییه به پێچه‌وانه‌وه ده‌بینن و پێیانوایه دوو دڵیی و نیگه‌رانییه‌كی زۆری تارانی له پشته‌وه‌یه، چونكه بوونی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له ناوچه‌كانی هه‌ژموونی ئێرانی‌دا وه‌ك عێراق و سووریا، بووه‌ته هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر درووستكردنی هیلالی شیعه له تارانه‌وه بۆ به‌یروت و درووستكردنی ملاملانێی تائیفی زیاتر به حوكمی ئه‌وه‌ی ئیران هێزێكی هه‌رێمیی كاریگه‌ره.
به‌رپرسانی ئه‌مریكاش پێشتر گوتوویانه كه "ئیداره‌كه‌ی سه‌رۆك دۆناڵد تره‌مپ، لێكۆڵینه‌وه له پێشنیازێك ده‌كه‌ن، كه ئه‌گه‌ری زۆره سوپای پاسداران وه‌ك رێكخراوێكی تیرۆریستی پۆلێن بكات و ناوی بخاته لیستی گرووپه تیرۆریستییه‌كانه‌وه.
له ناوه‌ڕاستی مانگی حوزه‌یرانی رابردوودا، ئه‌نجوومه‌نی پیرانی ئه‌مریكا، له به‌رژه‌وه‌ندی سه‌پاندنی سزای نوێ سه‌ر ئێران‌دا ده‌نگیاندا، ئه‌وه‌ش به‌هۆی چه‌ند چالاكییه‌كی دیكه‌وه بوو كه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به پرۆگرامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی تارانه‌وه نه‌بوو كه له كۆتاییه‌كانی ساڵی 2015 ئه‌مریكا و چه‌ند وڵاتێكی دیكه‌ی جیهان و تاران له باره‌یه‌وه گه‌یشتبوونه رێككه‌وتن.
بۆیه ئه‌گه‌ری زۆره ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران یاسایه‌كی نوێ ده‌ربكات و له‌سه‌ر تره‌مپی بسه‌پێنێت تا ببێته یاسا و سوپای پاسدارانیش بخه‌نه لیستی تیرۆره‌وه.
له‌و باره‌یه‌وه پێگه‌یه‌كی هه‌واڵیی ئیرانی به ناوی "سه‌باح نیووز" كه سه‌ر به سوپای پاسدارانه، له زاری محه‌مه‌د باقری سوپاسالاری ئیرانه‌وه گواستوویه‌تییه‌وه كه گوتوویه‌تی "گرێدانی سوپای پاسداران به گرووپه تیرۆریسته‌كانه‌وه‌و سزادانی هاوشێوه‌یان، مه‌ترسییه‌كی گه‌وره له‌سه‌ر ئه‌مریكا و بنكه سه‌ربازییه‌كانیان له ناوچه‌كه‌دا درووست ده‌كات".
به‌ڵام سوپاسالاره‌كه‌ی ئیران، هیچ ورده‌كارییه‌كی له‌سه‌ر جۆری ئه‌و مه‌ترسیانه باس نه‌كردووه كه رووبه‌ڕووی هێزه‌كانی ئه‌مریكای ده‌كه‌نه‌وه له ناوچه‌كه‌دا.
لێدوانه‌كه‌ی باقری، لای چاودێرانی كاروباری ئێران، درێژكراوه‌ی هه‌مان ئه‌و لێدوانانه‌ی ئێرانه و به‌هۆی ترسی تاران له نزیكبوونه‌وه‌ی ئه‌مریكا و رووسیا له سووریا سه‌رچاوه‌ی گرتووه، چونكه نزیكبوونه‌وه‌ی ئه‌و دوو هێزه گه‌وره، رێككه‌وتنی ئاگربه‌ستێكی له باشووری سووریا لێكه‌وته‌وه، ئه‌وه‌ش واتا رێگریكردن له ئامانجه‌كانی ئێران و حزبوڵڵا تا نه‌توانن له سنووره‌كانی ئیسرائیل و ئوردن نزیك ببنه‌وه.
ئه‌و ره‌وشه لای حسێن جابر ئه‌نساریی، یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، نه‌توانرا بشاردرێته‌وه‌و له‌سه‌ر ئه‌و نزیكبوونه‌وه‌یه نا راسته‌وخۆ قسه‌ی كردووه‌و گوتوویه‌تی "به‌شداریی هێزه‌كانی ئێران، له‌سه‌ر داوای حكومه‌تی سووریا بووه، ئه‌وه‌ش پێویستیی به مۆڵه‌ت و ره‌زامه‌ندیی هیچ لایه‌نێكی دیكه نییه، جا چ هه‌رێمی بن یان نێوده‌وڵه‌تی".
دوای 3 رۆژ له ده‌نگدانی ئه‌نجومه‌نی پیرانی ئه‌مریكا بۆ سه‌پاندنی سزای نوێ به‌سه‌ر ئێران‌دا، تاران مووشه‌كی ئاراسته‌ی بنكه‌كانی داعش له رۆژهه‌ڵاتی سووریا كرد، ئه‌وه‌ش وه‌ك په‌یامێكی به‌هێز بۆ ئه‌مریكییه‌كان داده‌نرێت، كه هه‌وڵ ده‌ده‌ن رێگه له درێژبوونه‌وه‌ی هه‌ژموونی ئێرانیی له سنووری سووریا و عێراق بگرن.
باقری ره‌خنه‌یشی له لێدوانه‌كانی جیمس ماتیس وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكا گرتووه كه به‌م دواییانه گوتبووی "گۆڕینی رژێم پێویسته تا ئه‌مریكا په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئێران بباته پێشه‌وه".
باقری گوتوویه‌تی "كاتێك به‌رپرسانی ئه‌مریكا، ده‌رباره‌ی وڵاتانی دیكه به تایبه‌تی وڵاتێكی به‌هێزی وه‌ك ئێران قسه ده‌كه‌ن، پێویسته به حیكمه‌ت و عه‌قڵه‌وه بدوێن، چونكه به هێز و خۆڕاگریمان، رێگه له هه‌موو پیلانگێڕییه‌ك ده‌گرین".