كاتژمێره‌كانی پێدانی كاره‌بای نیشتیمانی به‌هاووڵاتیان زیادكران
K24- هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، كاتژمێره‌كانی پێدانی كاره‌با به هاووڵاتیانی هه‌رچوار پارێزگاكانی هه‌رێم بۆ 19 كاتژمێر به‌رزكراوه‌ته‌وه.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا وه‌زاره‌تی كاره‌با دووپاتیكرده‌وه، ئه‌و زیادبوونه‌ی له به‌رهه‌مهێنان و پێدانی كاره‌بای نیشتیمانی به هاووڵاتیان دوای ئه‌و ئه‌وه هاتووه، كۆمپانیای دانه‌گاز به هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی سامانه سرووشتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، توانیویه‌تی به سه‌ركه‌وتوویی ئاستی به‌رهه‌مهێنانی گازی سرووشتی له كێڵگه‌كانی كۆرموڵ به‌رز بكاته‌وه و، له ماوه‌ی كه‌متر له 72 كاتژمێردا توانرا كاریگه‌ری زۆر باش له‌سه‌ر هه‌ردوو وێستگه‌كانی گازیی له هه‌ولێر و سلێمانی هه‌بێت.
به‌یاننامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی كاره‌با جه‌ختی كرده‌وه، له‌گه‌ڵ جێبه‌جێكردنی ئه‌و پرۆژه‌یه و كۆنترۆڵكردنی كاره‌با، وه‌زاره‌ته‌كه‌یان توانی له‌ڕێگه‌ی پلانێكی تۆكمه‌وه به‌رهه‌مهێنانی وزه له سه‌رجه‌م وێستگه‌كانی دیكه رێكبخاته‌وه و كۆنترۆڵی بكات.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه، ئه‌و پڕۆژه‌یه به سه‌ركه‌وتوویی ئه‌نجامدرا، به‌بێ ئه‌وه‌ی له‌كاتی كاركردن له‌سه‌ری هیچ كاریگه‌رییه‌كی له‌سه‌ر به‌رهه‌مهێنان و پێدانی كاره‌با به هاووڵاتیان هه‌بێت.
H.B