نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان: هه‌رێمى كوردستان سووره له‌سه‌ر ئه‌نجامدانى ريفراندۆم
K24 – هه‌ولێر:
يان كۆبيش، نێرده‌ى تايبه‌تى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان بۆ عێراق له وتارى خۆي‌دا له به‌رده‌م ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى نێوده‌وڵه‌تى رايگه‌ياند، هه‌رێمى كوردستان سووره له‌سه‌ر ئه‌نجامدانى ريفراندۆم.
يان كوبيش له وتاره‌كه‌يدا گوتى: جه‌نابى سه‌رۆك له كۆبوونه‌وه‌ى 7ى شه‌ش، هه‌موو لايه‌نه‌كان بڕيارياندا ريفراندۆم له 25ى ئه‌يلوول به‌ڕێوه بچێت. ئه‌مه پرسيارێكه ئايا ده‌تانه‌وێت هه‌رێمى كوردستان و ناوچه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێم ده‌يانه‌وێت ببنه سه‌ربه‌خۆ. هه‌روه‌ها له په‌رله‌مانى ئه‌وروپا سه‌رۆك بارزانى جه‌ختيكرده‌وه، كه ريفراندۆم به‌ڕێوه‌بچێت و هيچ وڵاتێكيش دژى ئه‌وه نه‌بوو. جه‌ختيشيكرده‌وه، كه به رێگه‌ى ئاشتى و دانووستان بێت.
نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان گوتيشى: داواتان لێده‌كه‌م ئه‌م پرۆسه‌يه به گوێره‌ى وتوێژ و ده‌ستوور بێت و رێگه‌يه‌كى هاوبه‌ش بدۆزنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى نه‌بێته هۆى ناكۆكى له نێوانياندا و نه‌بێته وه‌ك مادده‌ى 140 كه تا ئێستاش كێشه‌يه له نێوانياندا. ناوچه‌كانى ديكه‌ش كه له ده‌ره‌وه‌ى حكومه‌تى هه‌رێمن ده‌يانه‌وێت بگه‌ڕێنه‌وه بۆ سه‌ر حكومه‌تى هه‌رێم و ئه‌و پرۆسه‌يه‌ش پێويستى به دانووستانه بۆ ئه‌وه‌ى رێگرى بكرێت له ململانێ و ناكۆكى.
هه‌روه‌ها گوتى: هه‌رێمى كوردستانى عێراق له 21ى مانگى رابردوو، داوايان له كۆميسيۆنى هه‌ڵبژاردنه‌كان كردووه، ئاماده‌كارى بكات هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه‌بچێت. به‌ڵام ئه‌مه كارێكى گرنگه بۆ كۆميسيۆن و خستوويه‌تييه پێش هه‌موو كاره‌كانى ديكه‌ى بۆ ئه‌وه‌ى وه‌ك له ده‌ستووردا هاتووه، ئه‌نجوومه‌نى كۆميسيۆن به هه‌موو ئه‌و كارانه هه‌ڵده‌ستێت كه داواى لێده‌كرێت و له ئێستاشه‌وه ده‌ستى كردووه به ئاماده‌كارى.
له به‌شێكى ديكه‌ى وتاره‌كه‌يدا يان كوبيش گوتى: له حه‌ڤده‌ى ئۆكتۆبه‌ره‌وه كه ئۆپراسيۆن ده‌ستيپێكردووه، خه‌ڵكێكى زۆر له ناوچه‌كانى خۆيان رايانكردووه و له هه‌رێمى كوردستان رێگه‌يان بۆ كراوه‌ته‌وه. زياتر له 150 پرۆژه له 23 ناوچه‌ى رزگاركراو له ئه‌نبار و سه‌لاحه‌دين و كه‌ركووك جێبه‌جێ كراوون و ئێستا مووسڵ به ته‌واوى رزگار كراوه، به‌ڵام پێويستى به‌وه‌يه پرۆژه‌كان و خزمه‌تگوزارى بۆ بگه‌ڕێته‌وه. به تايبه‌تى ده‌بێت گرنگى به‌وه بدرێت كه ئه‌و خه‌ڵكانه‌ى له لايه‌ن داعشه‌وه چه‌وسێنراونه‌ته‌وه و هه‌روه‌ها گه‌مارۆ دراوون و به هه‌موو شێوه‌يه‌ك سزا دراوون ئه‌مه‌ش كێشه‌يه‌كى ديكه‌يه كه ئێستا ئێمه هه‌مانه.