له هه‌ولێر هه‌شت كه‌سی دیكه تووشی كۆرۆنا بوون
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌نجامی نوێی پشكنینه‌كانی راگه‌یاند و به گوێره‌ی ئه‌نجامه‌كان، له هه‌ولێر 8 حاڵه‌تی دیكه‌ی تووشبوو به كۆرۆنا تۆمار كراوون.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی ته‌ندروستی
دەرەنجامی نوێ ...
لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومان‌لێکراوان، هەشت تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای هەولێر دەستنیشانکران، کە حەوت تووشبوو دانیشتووی گەڕەکی سێتاقانن و هەموویان بەرکەوتەی تووشبوێکی پێشووی تەلار سیتین لە ناحیەی کەسنەزان کە لەنێویاندا سێ ئافرەت تەمەنەکانیان (85)، (43)، (36) ساڵن و چوار منداڵ تەمەنەکانیان (12)، (10)، (6)، (5) ساڵن.
تووشبووی هەشتەم کوڕێکی تەمەن 19 ساڵ دانيشتووی قەزای سۆرانە و تا ئیستا سەرچاوەی بەرکەوتەی تووشبوونەکەی نادیارە.
وەزارەتی تەندروستی
30 نیسان 2020