پارێزگای موسه‌ننا زانیاری له‌باره‌ی زینده بهچاڵكراوهكانی كورد له‌و پارێزگایه ئاشكرا ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
عادل نازك، جێگری پارێزگاری موسه‌ننا زانیاری له‌باره‌ی ئه‌و گۆڕه به‌كۆمه‌ڵانه‌ی سه‌رده‌می رژێمی به‌عس ئاشكرا ده‌كات، كه له‌سه‌ر راسپارده و داواكاری سه‌رۆك بارزانی له سنووری ئه‌و پارێزگایه دۆزراونه‌ته‌وه و ژماره‌یه‌كی یه‌كجار زۆر روفاتی كوردی تێدایه و بڕیاره له داهاتوودا بگه‌ڕێندرێنه‌وه خاكی هه‌رێمی كوردستان.
له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ كوردستان 24، نازك رایگه‌یاند، ئامارێكی ورد له‌سه‌ر ژماره ئه‌و روفاتانه له‌به‌رده‌ستمان نییه، كه له سه‌رده‌می رژێمی پێشوو له‌و گۆڕه به‌كۆمه‌ڵانه‌دا زینده‌به‌چاڵ كراون، به‌ڵام ژماره‌یان یه‌كجار زۆره.
هه‌روه‌ها گوتی، هه‌ماهه‌نگییه‌كی زۆر له نێوان حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و پارێزگای موسه‌ننا بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و گۆڕه به‌كۆمه‌ڵانه هه‌یه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ماوه‌یه‌ك به‌ر له ئێستا شاندێكی پارێزگای موسه‌ننا به سه‌رۆكایه‌تی شاندێكی ئیداری ئه‌و شاره سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانی كردبوو و له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆببووه‌وه.
ئاشكراشیكرد، له‌و سه‌ردانه‌دا گفتوگۆ له‌باره‌ی گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كان كرا، به‌وه‌ی كه زۆرترین ژماره‌ی گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كانی سه‌رده‌می رژێمی به‌عس كه‌وتوونه‌ته سنووری پارێزگای موسه‌ننا.
هه‌روه‌ها گوتی: دوای ئه‌و سه‌ردانه هه‌وڵێكی زۆر بۆ دۆزینه‌وه گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كان دراوه، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا ده‌یان گۆڕ دۆزراونه‌ته‌وه و دوایین به‌رهه‌می هه‌وڵه‌كانیش دوێنێ بوو، كه گۆڕێكی فراوانی به‌كۆمه‌ڵ دۆزرایه‌وه.
سه‌باره‌ت به رێككارهكانیش بۆ هه‌ڵكه‌ندن و دۆزینه‌وه ئه‌و گۆڕانه، جێگری پارێزگاری موسه‌ننا گوتی: رێوشوێنه یاساییه‌كان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته له‌لایه‌ن دادگا و هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌رده‌كرێن.
پێشتریش هه‌ر ئه‌مڕۆ له لێدوانێكدا بۆ كوردستان 24، بەڕەڤان حەمدی، بریکاری وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان رایگەیاند، "پارێزگاری موسەننا لەسەر راسپاردە و داواکاری سەرۆك بارزانی کاری لەسەر دۆزینەوەی گۆڕی بە کۆمەڵی ئەنفالکراوانی کورد لە بیابانەکانی ئەو پارێزگایە کردووە".
گوتیشی: "دوای تەواوبوونی رێکارە یاساییەکان رووفاتی ئەنفالکراوان دەگەڕێندرێنەوە خاکی کوردستان".
H.B