عه‌ره‌ب و توركمانی كه‌ركووك لە بۆسەدان

ده‌یانه‌وێت هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ كه‌ركووك یه‌كلابكه‌نه‌وه‌

 

K24 - ھەولێر

هەریەکە لە کوتلەی عەرەبی و تورکمانی لەهەوڵی ئەوەدان کە بەزۆینەی دەنگی پەرلەمانی عێراق، پرسی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی خۆجێی  کەرکووك یەکلای بکەنەوە، بەڵام پێکهاتەی کورد، ئامادە نییە لەم دۆخەی ئێستای كەركووك بەشداری هەڵبژاردنەكان بكات.

هەوڵە نوێیەکەی تورکمانەکان، بۆ دابەشکردنی پۆستەکانە بە ڕێژەی 32% بۆ هەر سێ پێکهاتەکەی کەرکووك (کورد ،عەرەب ، تورکمان)  پاشان رازی دەبن بە ئەنجامدانی هەڵبژاردن لەشارەکە، وەك هەموو شارەکانی دیکەی عێراق. ئەم هەنگاوانە کاری لەسەر کراوەو بڕیارە لە پەرلەمانی عێراقەوە دەنگ لەسەر ئەو پڕۆژە یاساییە بدرێت.

نجات حوسێن، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووك لە كوتلەی تورکمانی رایدەگەیەنێت: "داوای پێداچوونەوەمان بە تۆماری دەنگدەران كردووە، ئێستا كە حكومەتی عێراق لێرەیە دەزانی بۆچی ئەو داوایەمان ھەبوو، ئێمە ئامادەیین ھەڵبژاردن بكەین بەو مەرجانەی پێشتر ھەمانبوو، ئێستاش داوای دابەشكردنی پۆستەكان دەكەین بە رێژەی 32%، داواش دەكەین ھەڵبژاردنی پەرلەمان و ئەنجوومەنی پارێزگاكان پێكەوە بكرێت".

عەرەبەکان زیاتر خەمی گەڕانەوەی خێزانە ئاوارەکانیانە بۆ ناوچەڕزگارکراوەکان، چونکە بەرپرسەکانیان لەتوڕەبوونی خەڵکەکەی خۆیان گەیشتوون و دەزانن بەو شێوەیە بچنە هەڵبژاردن ناتوانن پێگەیەیەکی بەهێزی سیاسیان هەبێت.

رەملە حەمید، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووك لە کوتلەی عەرەبی دەڵێت: "ئەو ھۆكارانەی كە پێشووتر ھەڵبژاردنی كەركووكی پێ دواخرا تا ئێستا ھەن، ئێمە ئامادەیین بچینە نێو ھەڵبژاردنەدوە، تەنھا داوای گەڕانەوەی ئاوارەكان دەكەین".

ھەر پەیوەست بەو باسەوە، پەروین وەھاب، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووك لە كوتلەی برایەتی بە كوردستان24 گوت: "ئێمە قایل نابین بەو شێوەیە بچینە ناو ھەڵبژاردنەوە، چونكە كورد زوڵمی لێدەكرێت، كەركووك داگیركراوە لە شارێكدا كە دۆخەكەی بەمشێوەیە بێت و ئارامی تێدا نەبێت، چۆن ھەڵبژاردنی تێدا دەكرێت".

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/23181bb5-4dfb-4e49-b8f2-0fde2dfe307f/122617TBQ.ism/manifest