هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی: زیاتر له 1400 مه‌ده‌نیمان كوشتووه
K24 – هه‌ولێر:
هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش له راگه‌یه‌ندراوێكدا، دانی نا به كوژرانی زیاتر له (1400) هاووڵاتی مه‌ده‌نی له عێراق و سووریا.
به گوێره‌ی راگه‌یاندراوه‌كه، له ده‌ستپێكی هێرشی سه‌ربازی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له دژی داعش له ساڵی (2014)ه‌وه، له ئاكامی بۆردومانی فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانییه‌كه، زیاتر له (1400) هاووڵاتی مه‌ده‌نی عێراق و سووریا گیانیان له‌ده‌ستداوه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش روونكراوه‌ته‌وه، ئه‌و هاووڵاتیانه به "بێ مه‌به‌ست" كراونه‌ته ئامانج و گیانیان له‌ده‌ستداوه.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، له ده‌ستپێكی شه‌ڕه‌وه، توانراوه (110) هه‌زار كیلۆمه‌تر چوار گۆشه له ده‌ستی داعش رزگار بكرێت و زیاتر له (7.7) ملیۆن هاووڵاتی له ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعش رزگار بكرێن.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو له نێوان مانگی (ئاب/ ئۆگستی 2014) تا كۆتایی (ئهیلوول/ سێپتێمبه‌ری 2020)، هاوپه‌یمانییه‌كه (34.917) هێرشی ئاسمانی كردووه‌ته سه‌ر ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعش.
هاوكات دانی به‌وه‌شدا ناوه (1.410) هاووڵاتییان به بێ "مه‌به‌ست" پێكاوه و به‌و هۆیه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه.