پارتی و گۆڕان رێككەوتنەكەیان واژۆ كرد
K24 - ھەولێر
كەمێك پێش ئێستا پارتی دیموكراتی كوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان رێككەوتنێكی سیاسییان واژۆ كرد.
لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا د. رۆژ نوری شاوێس، ئەندامی مەكتەبی سیاسیی پارتی و جەلال جەوھەر ئەندامی خانەی راپەڕاندنی گۆڕان، ھیوایان خواست كە رێككەوتنەكە وەك خۆی جێبەجێ بكرێت.
د. رۆژ نووری شاوەیش، رایگەیاند: "هیوامان ئەوەیە ئەم رێککەوتننامەیە ببێتە هۆی یەکڕیزیی هەموو لایەنەکان و چارەسەری تەواوی کێشەکان".
جەلال جەوهەر، ئەندامی خانەی راپەراندنی بزووتنەوەی گۆڕان، گوتی: "پیرۆزبایی لە هەردوولا دەکەین و هیوادارین ئەم رێککەوتنەی نێوان پارتی و گۆڕان، ببێتە بنەمایەک بۆ هەموو لایەنەکانی دیکە، كه لە دەوری ئەم حکوومەتە کۆببنەوە، تاکو پێکەوە ئەم قەیرانانەی ئێستا هەن، چارەسەریان بکەین"