ته‌ندروستی جیهانی: هێشتا زۆری ماوه‌ په‌تای كۆرۆنا كۆتایی بێت

بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا لە جیھان خێراتر بووە
kurdistan24.net

K24- هه‌ولێر:

تێدرۆس ئەدھانۆم، سەرۆکی رێکخراوی تەندروستی جیھانی رایگەیاند: بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا لە جیھان خێراتر بووە و ھێشتا زۆری ماوە بۆ کۆتایی ھاتنی پەتاکە.

سەرۆکی رێکخراوی تەندروستی جیھانی دەڵێت: شەش مانگ لەمەوبەر ھیچ کەسێك پێشبینی ئەوەی نەکردبوو کە جیھان بەمشێوەیە گیرۆدەی ئەم ڤایرۆسە بێت. گوتیشی: ھێشتا لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی پەتاکەداین.

H.B