توركیا ناوەندی شاری عەفرین تۆپباران دەكات
عەفرین
تۆپخانەكانی توركیا، ناوەندی شاری عەفرین تۆپباران دەكەن و ھاووڵاتییەكی سڤیل شەھیدبوو ژمارەیەكی دیكەش برینداربوون.
پەیامنێری كوردستان24 لە عەفرین رایگەیاند: "كەمێك پێش ئێستا سێ گولـلە ھاوەن لە نزیك نەخۆشخانەی عەفرین كەوتنەخوارەوە و ھاووڵاتییەكی سڤیل بەناوی ردوان محەمەد، تەمەن 35 ساڵە، شەھیدبوو چەندین ھاووڵاتی دیكەش برینداربوون.
لە 20/1/2018، هێرشى توركيا بۆ سه‌ر عەفرين، له ژێر ناوى "ئۆپراسيۆنى چڵه زه‌يتون" و به بۆردوومانكردنی شاره‌كه له لايه‌ن فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى توركياوه به فەرمی ده‌ستيپێكرد.
ئۆپەراسيۆنه‌كه وێڕاى به‌شدارى تانك و زرێپۆش و تۆپخانه‌كانى سوپاى توركيا و هێزى ئاسمانى ئه‌و وڵاته، به ياوه‌رى ده‌يان هه‌زار له چه‌كداره ميليشياييه‌كانى "سوپاى سوورياى ئازاد" به‌ڕێوه‌ده‌چێت.