گەنجێك لە دهۆك کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا
K24 - دهۆك:
ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشهممه، 5/12/2019 لە گوندی بێسرێ لە نزیك شاری دهۆك، گەنجێك کۆتایی بە ژیانی خری هێنا.
رائد هێمن سلێمان، بەرپرسی راگەیاندنی پۆلیسی پارێزگای دهۆك بە کوردستان24ی راگەیاند، کاتژمێر 8ی شەو لە بوونی رووداوێکی خۆکوشتن لە گوندی بێسرێ ئاگەدارکرانەوە و دەستبەجێ هێزەکانیان گەیشتوونهتە شوێنی رووداوەکە.
ئەو بەرپرسەی پۆلیس راشیگەیاند، کە تەرمەکە بۆ لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە گوازراوەتەوە پزیشکی دادی دهۆك و پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ دۆسیەکە کراوەتەوە و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن.
كهسێكی نزیك لهو گهنجهی كۆتایی به ژیانی خۆی هێناوه، کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت بە کوردستان24ی راگەیاند، کوڕەکە نەخۆش بووە و بەمەبەستی چآرەسەری چەندینجار لە وڵاتی تورکیا نهشتەرگەريی بۆ کراوە بەڵام نەخۆشییەکەی كۆتایی نههاتووه، ئهوهش كاریگهریی لهسهر دهروونی ئهو گهنجه درووست كردووه.
هەر بەپێی زانیاریيەکانی کوردستان24، گەنجەکە تەمەنی 22 ساڵە و خەڵکی گوندی باڤێی پارێزگای دهۆکە.
ئ. م