له ئه‌سته‌نبوڵ 73 گومانلێكراوى بيانى ده‌ستگيركران
K24 – هه‌ولێر:
هێزه ئه‌منييه‌كانى توركيا له هه‌ڵمه‌تێكدا 74 كه‌سيان به تۆمه‌تى هه‌بوونى په‌يوه‌ندى به رێكخراوى داعشه‌وه ده‌ستگيركرد.
به گوێره‌ى زانيارى ميدياى توركيا ئه‌و ده‌ستگيركراوانه سه‌رجه‌ميان بيانين و ته‌نيا يه‌كێكيان توركه.
ئاژانسى هه‌واڵده‌رى ئه‌نادۆڵى ره‌سمى توركيا له زارى سه‌رچاوه ئه‌منييه‌كانه‌وه بڵاويكردووه‌ته‌وه، ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ى هێزه ئه‌منييه‌كان له 8 گه‌ڕه‌ك و 15 شوێنى جياجيا به‌ڕێوه‌چووه.
ئه‌نادۆڵ روونيكردووه‌ته‌وه، سه‌رجه‌م ده‌ستگيركراوه‌كان گواستراونه‌ته‌وه بۆ ده‌زگاى ئه‌منى و لێكۆڵينه‌وه له‌گه‌ڵيان ده‌ستيپێكردووه.
ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو، سه‌رجه‌م ئه‌و ده‌ستگيركراوانه جگه له تۆمه‌تباره توركه‌كه، ده‌گه‌ڕێندرێنه‌وه وڵاته‌كانيان.