به ڤیدیۆ.. بووكه ئه‌ڵمانییه‌كه‌ی داعش بۆ یه‌كه‌مجار چاوی به دایكی ده‌كه‌وێت
K24 - هه‌ولێر:
لیندا وێنزل، ئه‌و كچه داعشه ئه‌ڵمانییه‌ی كه له كاتی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی مووسڵ ده‌ستگیركرا و مانگی داهاتوو دادگایی ده‌كرێت، بۆ یه‌كه‌مجار چاوی به دایك و خوشكی ده‌كه‌وێت.
ليندا كه له كاره‌كه‌ی په‌شیمانه و ده‌ڵێت: "ژیانی خۆم وێران كرد"، له ناوچه‌ی "په‌لسنیتز"ی ساكسۆنی ئه‌ڵمانیا، له ته‌مه‌نی 15 ساڵیدا وازی له قوتابخانه هێنا و شووی به چه‌كدارێكی داعش كردووه و روو له سووریا و عێراق، وڵاته‌كه‌ی جێھێشتووه.
به گوێره‌ی گوته‌كانی لیندا، له كه‌تیبه‌ی تایبه‌ت به ژنان كاریكردووه، بۆ كڕینی تكیتی فڕۆكه‌ش، واژۆی دایكی ساخته كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی له رێگه‌ی فڕۆكه‌وه خۆی بگه‌یه‌نێته ئیستانبول و له‌وێوه‌ش بۆ سووریا و عێراق.
بۆ یه‌كه‌مجاریش دایك و خوشكێكی له ئه‌ڵمانیاوه گه‌یشتنه به‌غدا، بۆ ئه‌وه‌ی چاوییان به كچه‌كه‌یان بكه‌وێت، كه بڕیاره مانگی داهاتوو دادگایی بكرێت, پێشنبیش ده‌كرێت سزای زیندانیكردنی تا هه‌تایی، یاخود سزای له سێداره‌دانی به‌سه‌ردا بسه‌پێنرێت.
له یه‌كه‌م دیداریش لیندا به دایكی گوتووه: "به‌و بیرۆكه گه‌مژه‌ییه‌ی كه په‌یوه‌ندیم به ریزه‌كانی داعش كرد، ژیانی خۆمم تێكدا".
دوێنێ، ته‌له‌ڤزیۆنی "Das Erste"ی ئه‌ڵمانی، بۆ یه‌كه‌مجار گرته‌ی ڤیدیۆیی دیداری نیوان لینداو دایك و خوشكێكی بڵاوكرده‌وه، كه له به‌غدا چاویان به یه‌كتر كه‌وتووه.
به گوێره‌ی دانپێدانانه‌كانی لینداش، به هیچ شێوه‌یه‌ك له ریزه‌كانی داعش نه‌جه‌نگاوه، ته‌نها هاوسه‌ره‌كه‌ی، چه‌كدار بووه.
هاوسه‌ره‌كه‌ی لیندا ناوی ئه‌بو ئوسامه چیچانی بووه و ووڵاتینامه‌ی نه‌مسا "ئاوستریا"ی هه‌بووه، له یه‌كێك له شه‌ڕه‌كانیشدا كوژراوه، دوای كوژرانی هاوسه‌ره‌كه‌ی، لیندا له چه‌ند ماڵێك ماوه‌ته‌وه و زۆر به كه‌می هاتووه‌ته ده‌ره‌وه.
ئه‌و كچه ئه‌ڵمانیه، له رێگه‌ی ئینته‌رنێته‌وه ئه‌بو ئوسامه‌ی ناسیوه و دواتریش ئه‌و چه‌كداره‌ی داعش، توانیویه‌تی لیندا به‌وه رازی بكات، له‌گه‌ڵی بچێته عێراق و سووریا و به‌ده‌م بانگه‌وازی به‌ناو "جیهادی ده‌وڵه‌تی خیلافه"وه بچن.
كاترینا وێنزل، 48 ساڵ، دایكی لیندا، له كاتی بینینی كچه‌كه‌یدا له به‌غدا، بووكه‌ڵه‌یه‌كی بچووك و كڵاوێكی سووری كریسمسی پێداوه، بۆ ئه‌وه‌ی ساته خۆشه‌كانی ئه‌ڵمانیای بیربخاته‌وه.
پێشتریش باوكی لیندا، رایگه‌یاندبوو، هیوای ئه‌وه ده‌خوازێت، كچه‌كه‌ی راده‌ستی ده‌سه‌ڵاتدارانی وڵاته‌كه‌ی بكرێته‌وه، حكوومه‌تی ئه‌ڵمانیاش له هه‌وڵدایه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و كچه 17 ساڵییه وه‌ربگرێته‌وه و به گوێره‌ی یاساكانی وڵاته‌كه‌ی دادگای بكات.
به گوێره‌ی یاسای ئه‌ڵمانیاش، ئه‌و كچه سزای 10 ساڵ زیندانی به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنرێت.
سه‌رچاوه: Daily Mail