قەدەغەی هاتووچۆی تەواو لە چەند پارێزگایەکی عێراق راگەیەندرایەوە

.

K24 - ھەولێر

ژمارەی تووشبوون بە كۆرۆنا و گیان لەدەستدان لە عێراق بەرز بووەوە و قەدەغەی ھاتووچۆی تەواویش لە چەند پارێزگایەك راگەیەندرا.

بەهۆی زیادبوونی ژمارەی تووشبووان بە کۆرۆنا و بەرزبوونەوەی ژمارەی مردووان بە ڤایرۆسەکە، لە هەریەک لە پارێزگاکانی کەربەلا، دیوانیە و زیقار، قەدەغەی هاتووچۆی تەواو راگەیەنرایەوە و لە پارێزگاکانی واست و نەجەفیش، بڕیارەکە تەنیا چەند ناوچەیەک دەگرێتەوە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، لە پارێزگای زیقار، گیان لەدەستدانی 15 کەسی دیکە بەهۆی کۆرۆنا راگەیەندرا.

بەگوێرەی ئاماری وەزارەتی تەندروستی عێراق، دوێنێش، هەزار 870 كەس لە عێراق تووشی کۆرۆنا بوون و 88 کەس گیانیان لەدەستدا.