لە ئەڵمانیا شیلانی كوشت لە دھۆك دەستگیركرا

پۆلیس زانیاری لەبارەی دەستگیركردنی تۆمەتبارەكە دەخاتەڕوو
kurdistan24.net

K24 - دھۆك

دوای دوو ساڵ كوژرانی كچێكی ئێزدی لە وڵاتی ئەڵمانیا بكوژەكەی لە شاری دھۆك دەستگیركرا.

موقەدەم ھێمن سلێمان، بەرپرسی راگەیاندنی پۆلیسی پارێزگای دھۆك بە كوردستان24 راگەیاند: "دوای ئەوەی لە 13/3/2016، كچێكی ئێزدی بەناوی شیلان غازی، لە وڵاتی ئەڵمانیا لەناو ئاھەنگێكدا كوژرا و تۆمەتبارەكە خۆی شاردبووەوە و بە رێگەی نایاسایی گەڕابووە عێراق، باوكی كچەكە لە دادگای كەڕادەی بەغدا سكاڵای لە دژی بكوژەكە تۆماركرد و فەرمانی دەستگیركردن بۆ بكوژەكە دەرچوو، فەرمانەكە بۆ وەزارەتی ناوخۆی ھەرێمی كوردستان رەوانەكرا. دوو رۆژ لەمەوبەر 12/10/2018 ھەواڵگری فەرماندەی دھۆكی ھێزی پێشمەرگە بە ھاوكاری پۆلیسی نەھێشتنی دھۆك ئەو تاوانبارەیان لە سنووری پارێزگای دھۆك دەستگیركرد".

ئاماژەی بەوەشدا: "بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان ئەو رووداوە لە ئەنجامی بوونی كێشەیەكی كۆمەڵایەتی بووە".

رۆژی 13/3/2016 لە شاری هانۆڤەری ئەڵمانیا لە ئاهەنگێكی خێزانیدا كچێكی ئێزدی بەناوی شیلان غازی كوژرا.

لە ئەڵمانیا شیلانی كوشت لە دھۆك دەستگیركرا
لە ئەڵمانیا شیلانی كوشت لە دھۆك دەستگیركرا
لە ئەڵمانیا شیلانی كوشت لە دھۆك دەستگیركرا
لە ئەڵمانیا شیلانی كوشت لە دھۆك دەستگیركرا