كەسێكی دیكە سەیدسادق بە كۆرۆنا گیانی لەدەستدا

.

K24 - سەیدسادق

ئەمڕۆ كەسێكی دیكەی ھەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا لە قەزای سەیدسادق گیانی لەدەستدا و ژمارەی ئەو كەسانەی بە كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە لەو قەزایە گەیشتە 11 كەس.

قایمقامیەتی قەزای سەیدسادق لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرای كرد: "یانزەمین حاڵەتی مردن به‌ ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانی لەدەستدا، که‌  پیاوێکی تەمەن (55) ساڵه‌ و دانیشتووی قه‌زای سیدسادق، پاش ماوه‌ی چه‌ند رۆژێک داخڵ بوون و خه‌واندنی له‌ نه‌خۆشخانه‌ی سلێمانی ئەمڕۆ گیانی له‌ده‌ستدا".

قامیقامیەتی سەیدسادق راشیگەیاند: "داواکارین له‌  هاووڵاتییان پابەندی رێنماییەکانی تەندروستی بن، خۆپارێزی ته‌واوی بکه‌ن".